پێشەکی وۆردپرێس
وۆردپرێس یەکێکە لە پلاتفۆرمە بەناوبانگەکان بۆ دروستکردنی ماڵپەڕ، لە بلۆگی سادەوە تا سایتی بازرگانی ئەلیکترۆنیی ئاڵۆز. وۆردپرێس پلاتفۆرمێکی ئاسانە بۆ بەکارهێنان و بەو هۆیەشەوە وادەکات هەرکەس بەکاری هێنا ئاسانتر کارەکانی بکات. وۆردپرێس ئامرازێکی بەهێزە کە ڕێگەت پێدەدات ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەت دروست بکەیت و بەڕێوەی ببەیت، هەموو ئەمانە بەبێ ئەوەی پێویستت بە نووسینی یەک دێڕی کۆد بێت.
CMS (سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک) چییە؟
سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک (CMS) بەرنامەیەکی سۆفتوێر یان پلاتفۆرمێکە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ناوەڕۆکی دیجیتاڵی دروست بکەن و بەڕێوەی بەرن و دەستکاری بکەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە زانیاریی تەکنیکی تایبەتمەند هەبێت. CMS بۆ ئاسانکردنی پرۆسەی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و ناوەڕۆک بە دابینکردنی ڕووکار و ئامرازی ئینتێستیڤ بۆ دروستکردنی ناوەڕۆک، دەستکاریکردن، ڕێکخستن و بڵاوکردنەوە داڕێژراون.
وۆردپرێس چییە؟
وۆردپرێس سیستەمێکی خۆڕاییە و ئۆپن سۆرسە و بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک (CMS)ـەکەی ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی ماڵپەڕەکان دروست بکەیت و بەڕێوەی ببەیت. لە بنەڕەتدا بۆ بلۆگکردن دیزاین کراوە، بەڵام پەرەی سەندووە و بووەتە ئامرازێکی گشتگیر کە ملیۆنان ماڵپەڕ لە سەرانسەری جیهاندا پێی دروستکراون.
بۆچی وۆردپرێس هەڵبژێرین؟
- خۆڕاییە و سەرچاوە کراوەیە: پێویست ناکات یەک دینار بدەیت بۆ بەکارهێنانی وۆردپرێس! دابەزاندن و بەکارهێنانی تەواو بەخۆڕاییە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی زۆر باش بۆ هەموو کەسێک.
- بۆ کەسی سەرەتایی ئاسانە: بە پێچەوانەی شێوازەکانی دروستکردنی ماڵپەڕ کە کۆدکردنیان قورسە، وۆردپرێس بەوە ناسراوە ڕووکارێکی دۆستانەی هەیە و داشبۆردێکی زانستییە ڕێگەت پێدەدات ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەت بە ئاسانی بەڕێوەببەیت، تەنانەت بۆ ئەوانەی کە پێشتر ئەزموونیان نییە.
- دیزاین هەیە بەوشێوەی کە دەتەوێت: وۆردپرێس هەڵبژاردنی بەرفراوان پێشکەش دەکات، چەندین شێوەی تایبەتی تیایە کە دەتوانیت وێبسایتەکەت بەوشێوەیە دروست بکەیت.
- بە پلەگینەکان شتی زیاتری پێ دەکرێت: پلەگینەکان وەکوو بەرنامە بچووکەکان وان کە کارایی زیادە بۆ ماڵپەڕەکەت زیاد دەکەن. پێویستت بە فۆڕمی پەیوەندیکردن، فیدی سۆشیال میدیا، یان سیستەمی حجزکردنی ئۆنلاین هەیە؟ پێدەچێت پلەگینێک هەبێت بۆ ئەوە! بە بەردەستبوونی هەزاران پلەگین، دەتوانیت ماڵپەڕەکەت بەپێی پێویستییە تایبەتەکانت دابنێیت.
- SEO-Friendly: وۆردپرێس بە لەبەرچاوگرتنی بزوێنەری گەڕان دروستکراوە، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ دۆزینەوەی ماڵپەڕەکەت بە شێوەی ئۆنلاین. ئەمە تایبەتمەندییەکی گەورەیە بۆ ئەو بزنس و بلۆگەرانەی کە دەیانەوێت سەردانیکەری زیاتر بۆ خۆیان ڕابکێشن.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی وۆردپرێس
- شێوەکان: بە ئاسانی دیزاینی ماڵپەڕەکەت بگۆڕە بە هەزاران شێوەی بێبەرامبەر و بەبەرانبەر (بە پارە!).
- پلەگینەکان: کارایی ماڵپەڕەکەت زیاتر بکە بە پلەگینەکان بۆ SEO و بازرگانی ئەلیکترۆنی و ئاسایش و زۆر شتی تر.
- Gutenberg Editor: لە وۆردپرێس 5.0 ناسێنراوە، Gutenberg ئەزموونێکی دەستکاریکردن و نووسین لەسەر بنەمای بلۆک پێشکەش دەکات کە دروستکردنی ناوەڕۆک ئاسان دەکات.
دەستپێکردن بە وۆردپرێس
دوو ڕێگەی سەرەکی هەیە بۆ بەکارهێنانی وۆردپرێس:
- WordPress.com: پلاتفۆرمێکی ئازادە کە ڕێگەت پێدەدات ماڵپەڕێک دروست بکەیت کە سەب دۆمەینێکی هەبێت. ئەمە بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ کەسانی سەرەتایی، بەڵام بژاردەکانی تایبەتمەندکردن سنووردارە.
- وۆردپرێسێک کە خۆت هۆستی بکەیت: ئەمەش کۆنترۆڵی تەواوت پێدەبەخشێت بەسەر ماڵپەڕەکەتدا. پێویستە وێب هۆست و ناوی دۆمەین بکڕیت، بەڵام ئەمە ئاسانکاریت بۆ دەکات بەوشێوەیە مامەڵەی پێوە بکەیت کە دەتەوێت.
وۆردپرێس چۆن کاردەکات؟
وۆردپرێس وەک سیستەمەکانی تری بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکی وێب پشت بە بنکەیەکی زانیاری داینامیکی دەبەستێت بۆ هەڵگرتنی ناوەڕۆک و زانیارییەکانی پێکهاتەی ماڵپەڕ. بە وۆردپرێس دەتوانیت هەر جۆرە ماڵپەڕێک دروست بکەیت و بەڕێوەی ببەیت. نموونەی جێبەجێکردنی وۆردپرێس گشتگیربوونی خۆی نیشان دەدات.
- ماڵپەڕەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی: وۆردپرێس زۆر باشە بۆ ماڵپەڕەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی بەهۆی پێکهاتەی بەهێزی و تواناکانی پۆلێنکردنی ناوەڕۆک. هەڵبژاردنی تەوەرەی گونجاو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی یەکێک لە باشترین ماڵپەڕەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی.
- ماڵپەڕی پەروەردەیی/کتێبخانە: یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی وۆردپرێس توانای بەڕێوەبردن و پۆلێنکردنی بەڵگەنامەکان و دۆکیۆمێنتە، ئەمەش وایکردووە گونجاو بێت بۆ دروستکردن و بەڕێوەبردنی ماڵپەڕی کتێبخانە و ئەو شوێنانەی کە دۆکیۆمێنت و نووسراوی زۆریان هەیە. مرۆڤ بە جێبەجێکردنی DMS و بەکارهێنانی وۆردپرێس دەتوانێت ماڵپەڕی کتێبخانە پەرەپێبدات.
- ماڵپەڕە کەسییەکان: جا ماڵپەڕێکی بچووک بێت کە پۆرتفۆلیۆی خۆت پیشان بدات یان بلۆگێکی ڕۆژانە، بێ گومان وۆردپرێس یەکێکە لە باشترین پلاتفۆرمەکان بۆ پیشاندانی بەهرەکانت. بەشە تایبەتەکان بۆ ناوەڕۆک و ئەزموونێکی بەکارهێنەر دۆستانە بە گشتی پێشکەش دەکات.