Wordpress

Post Preview

یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی توانای پریڤیوکردنی (پێشاندان پێش بڵاوکردنەوە) پۆستەکانە پێش ئەوەی بچنە بەرچاوی بینەر. ئەمەش دڵنیایی دەدات لەوەی کە دروستکەرانی ناوەڕۆک و بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕ دەتوانن بە تەواوی بزانن کە پۆستێک چۆن دەردەکەوێت بۆ سەردانکەران پێش ئەوەی بڵاوی بکەنەوە، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات پێش بڵاوکردنەوەی دەستکاری بکەن بەوشێوەیەی کە دەیانەوێت.

پریڤیوی وۆردپرێس چییە؟

پریڤیوکردنی وۆردپرێس تایبەتمەندییەکی بنەڕەتییە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڤێرشنی پۆستەکەیان یان پەیجەکەیان ببینن وەک چۆن دەردەکەوێت لای بینەر. ئەم کاراییە بەنرخە بۆ دڵنیابوونە لەوەی کە هەموو توخمەکانی پۆستێک، لەوانەش دەق، وێنە، ڤیدیۆ و نەخشە، بە دروستی دەردەکەون و لەگەڵ جوانکاری گشتی ماڵپەڕەکەدا هاوتەریبن و کێشەیەکیان نییە.

چۆنێتی پریڤیوکردنی پۆستێک لە وۆردپرێس

پریڤیو بریتییە لە دیمەنی پۆستەکە پێش ئەوەی بۆ بەکارهێنەران بڵاو بکرێتەوە. پریڤیوی پۆستەکە یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئەم پۆستە چۆن دەردەکەوێت لەسەر ئامێرە جیاوازەکانی وەک مۆبایل و تابلێت و دێسکتۆپ کاتێک لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوی دەکەینەوە. هەنگاوەکانی خوارەوە جێبەجێ بکە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن پریڤیو پۆستەکە لە وۆردپرێسدا ببینیت.

هەنگاوی یەکەم: بچۆ بۆ پەڕەی چوونەژوورەوەی وۆردپرێس و ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی داخڵ بکە بۆ چوونە ژوورەوە بۆ داشبۆردی وۆردپرێس.

هەنگاوی دووەم: ئێستا کلیک لەسەر Post -> Add New بکە

هەنگاوی سێیەم پۆستێک بنووسە و پاشان کلیک لەسەر Preview بکە و ئێستا ئەو ئامێرە هەڵبژێرە کە دەتەوێت پریڤیوەکەت تێیدا ببینیت.

پریڤیوی پۆست لە ئامێرە جیاوازەکان

  1.  پریڤیوی پۆست لە  Desktop
  1. پریڤیوی پۆست لە تابلێت
  1. پریڤیوی پۆست لە مۆبایل
  1. پریڤیوی پۆست لە تابی نوێ

سوودەکانی بەکارهێنانی پریڤیوی وۆردپرێس

  1.  وردبینی لە پێشکەشکردندا

پریڤیوکردن ڕێگەت پێدەدات بزانیت پۆستەکە چۆن دەبێت لەگەڵ شێوەی ئێستای ماڵپەڕەکەت و پڵەگینەکانت چۆن دەردەکەون. ئەمە یارمەتیدەرە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو توخمەکانی دیزاین، وەک فۆنت و ڕەنگ و نەخشە و خشتە لەگەڵ کارەکەی تۆ بگونجێت و بەدڵت بێت.

  1.  ڕاستکردنەوەی هەڵە

هەڵەکان بە ئاسانی دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت و پێش بڵاوکردنەوە ڕاست بکرێتەوە. ئەمەش هەڵەی تایپکردن، لینکی تێکچوو و وێنەی هەڵە و کێشەکانی ڕەنگ و فۆنت و زۆر شت دەگرێتەوە کە ڕەنگە لە خوێندنەوەی پۆستەکە و دەرکەوتنی پۆستەکە کەم بکاتەوە.

  1.  باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر

بە دڵنیابوون لەوەی کە هەموو توخمەکان لە شوێنی خۆیانن و بە دروستی کاردەکەن، وادەکەیت ئەزموونی بەکارهێنەر لە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەدا باش بێت. پۆستێک کە بەباشی فۆڕمات کرابێت و باش نووسرابێت دەتوانێت ڕێژەی گەڕان و بینین زیاد بکات و خوێنەران هان بدات کە بەشداری ناوەڕۆکەکەت بکەن.

  1.  SEO Optimization

پریڤیوکردنی پۆستەکان یارمەتیدەرە لە پاڵاوتنی توخمەکانی SEO لەسەر پەیجەکان وەک وەسفکردنی مێتا، تاگی سەردێڕ و دانانی وشەی سەرەکی. دڵنیابوون لەوەی ئەم توخمانە بە شێوەیەکی دروست نووسراون و دیارن و دەتوانێت ڕیزبەندی گەڕان بۆ پۆستەکەت باشتر بکات.