Wordpress

Adding Post

زیادکردنی پۆست

پۆستی بلۆگ لە وۆردپرێسدا ناوکی ستراتیژیی ناوەڕۆکی هەر ماڵپەڕێکە، ڕێگەت پێدەدات بابەت و نوێکردنەوە و ناوەڕۆکی مالتیمیدیا وەک دەق و وێنە و ڤیدیۆ و لینک هاوبەش بکەیت. جا تۆ هەواڵ، ئەزموونی کەسی، یان ئامۆژگاری پسپۆڕان بڵاوبکەیتەوە، تێگەیشتن لە چۆنیەتی زیادکردن و بەڕێوەبردنی پۆستەکان لە وۆردپرێسدا گرنگە بۆ گەشەپێدانی ماڵپەڕەکەت. لێرەدا، هەنگاو بە هەنگاو ڕێنماییەکانتان پیشان دەدەین سەبارەت بە چۆنیەتی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی پۆستەکان لە وۆردپرێسدا. تا کۆتایی، دەزانیت چۆن ناوەڕۆک زیاد بکەیت و ڕێکی بخەیت و بڵاوی بکەیتەوە لە ماڵپەڕی وۆردپرێسەکەتدا.

بۆچی پۆست زیاد بکرێت لە وۆردپرێس؟

زیادکردنی پۆستەکان بۆ سایتی وۆردپرێسەکەت یارمەتیت دەدات ناوەڕۆکەکەت تازە بمێنێتەوە، SEO باشتر دەکات و بینەرەکانت سەرقاڵ دەکات. هەروەها بە پۆلێنکردن و تاگکردنی پۆستەکانت، ناوەڕۆکەکەت ئاسانتر دەکەیت بۆ خوێنەران بۆ دۆزینەوە و ئیندێکسکردن، لە کۆتاییدا ترافیکی زیاتر بۆ ماڵپەڕەکەت دەبات.

ڕێنمایی هەنگاو بە هەنگاو بۆ زیادکردنی پۆستێک لە وۆردپرێسدا

کاتێک پۆستێکی بلۆگ لە وۆردپرێسدا زیاد دەکەیت، دەتوانیت ناونیشانێک زیاد بکەیت و ناوەڕۆکەکەی بنووسیت و فۆرماتەکەی بکەیت بە بەکارهێنانی ستایلە جیاوازەکان. هەروەها دەتوانیت پۆل و تاگ زیاد بکەیت بۆ ڕێکخستنی پۆستەکانت و ئاسانکاری بۆ خوێنەران بۆ دۆزینەوەی. دوای زیادکردنی پۆستێکی نوێ لە ووۆردپرێس، تێدەگەین چۆن دەتوانین ئەم پۆستە بڵاوبکەینەوە یان وەکو ڕەشنووسێک سەیڤی بکەین، بۆیە بۆ زیادکردنی پۆستێکی نوێ بۆ وۆردپرێسەکەت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە.

هەنگاوی یەکەم: بچۆ بۆ پەڕەی چوونەژوورەوەی وۆردپرێس و ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی داخڵ بکە.

دوای چوونەژوورەوەی سەرکەوتوو، داشبۆردی وۆردپرێسەکەت هاوشێوەی ئەمە دەردەکەوێت.

هەنگاوی دووەم: بچۆ بۆ زیادکردنی پۆستێکی نوێ

بۆ زیادکردنی پۆستێکی نوێ:

  • لە داشبۆردەکەی وۆردپرێسدا لە مینیوی دەستی چەپدا بچۆ بۆ Posts.
  • کلیک لە زیادکردنی نوێ بکە.

هەنگاوی سێیەم: پۆستەکەت بنووسە

ئێستا، بەشی ئیدت بۆکسی پۆستەکان دەبینیت کە دەتوانیت دەست بکەیت بە نووسینی ناوەڕۆکەکەت:

  • ناونیشان: ناونیشانی پۆستەکەت لە بواری سەرەوەدا بنووسە.
  • ناوەڕۆک: پۆستەکەت لە ناوچەی ناوەڕۆکدا بنووسە. دەتوانیت بە بەکارهێنانی ئیدتەری بلۆک، دەقەکەت فۆرماتی تایبەتی بۆ هەڵبژێریت و سەردێڕ زیاد بکەیت و میدیای وەک وێنە و ڤیدیۆ دابنێیت.

هەنگاوی چوارەم: فۆرمات و ڕێکخستنی پۆستەکەت

پێش بڵاوکردنەوە دڵنیابە لە فۆرماتکردن و ڕێکخستنی پۆستەکەت:

  • پۆل و تاگەکان: لە لای ڕاستی ئیدتەرەکەدا، بژاردەی زیادکردنی پۆل و تاگەکان دەبینیت. ئەمانە یارمەتی ڕێکخستنی پۆستەکانت دەدەن و ئاسانکاری بۆ خوێنەران دەکەن بۆ ئەوەی بیدۆزنەوە.  
  • پۆلەکان: پۆستەکانت بکە بە گرووپ و هەموویان لەنێو چەند پۆل یان کاتیگۆرییەک دابنێ.
  • تاگەکان: وشەی زیاتر دابنێ بۆ دۆزینەوەی بابەتەکانت، لەو وشانەی کە پەیوەندی بە ناوەڕۆکی بابەتەکە هەیە.

هەنگاوی پێنجەم: پۆستەکەت سەیڤ بکە، پێش دانان سەیری بکەرەوە، یان بڵاوی بکەرەوە

دوای نووسینی پۆستەکەت چەند بژاردەیەکت لەبەردەمدایە:

  1. Save Draft: ئەگەر ئامادە نیت بۆ بڵاوکردنەوە، کرتە لە Save Draft بکە. بەم شێوەیە هەرچیت نووسیوە وەک ڕەشنووس دایدەنێت و هەرکات ویستت دێیت و دەستکاری دەکەیتەوە و ئینجا دایەنێیت.
  2. پێشبینی: بۆ ئەوەی بزانیت پۆستەکەت لە ماڵپەڕەکەتدا چۆن دەبێت، کلیک لە پێشبینی یان پریڤیو بکە. ئەمەش ڕێگەت پێدەدات پێش ئەوەی بڵاوی بکەیتەوە هەموو فۆنت و وێنە و شتەکانی تر ببینیت.
  3. بڵاوکردنەوە: کاتێک پۆستەکەت ئامادە بوو، کرتە لە بڵاوکردنەوە بکە. ئەمەش وا دەکات پۆستەکەت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕەکەتدا، بۆ بینەرەکانت دیار بێت.

هەڵبژاردەی زیادە بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکانی وۆردپرێس

  1. Revision: ئەگەر گۆڕانکاری لە پۆستێکدا بکەیت، وۆردپرێس ڕاستەوخۆ پاشەکەوتی دەکات، واتە بۆ هەموو گۆڕانکارییەک، بۆیە دەتوانیت لە بەشی پێداچوونەوەکان لە ئیدتەرەکەدا پێداچوونەوە بە نووسینەکانی پێشوو بکەیت و ئەگەر هەڵەیەکت کردبوو بگەڕێیتەوە بۆ باری پێشتر.
  2. Scheduling Post: دەتوانیت کات بۆ پۆستەکان دابنێیت بۆ ئەوەی لە ڕۆژ و کاتێکی دیاریکراودا بڵاوبکرێنەوە. ئەمەش بەسوودە بۆ پلاندانان بۆ ناوەڕۆک بە شێوەی پێشوەختە.
  • Sticky Posts: دەتەوێت پۆستێک لە سەرەوەی بلۆگەکەتدا بهێڵیتەوە؟ وەک پۆستێکی “ستیکی” نیشانە بکە بۆ ئەوەی لە سەرەوەی لیستی پۆستەکانتدا بمێنێتەوە.