Wordpress

Adding Links

زیادکردنی لینکەکان

زیادکردنی لینک بۆ پەیجەکانی وۆردپرێس یارمەتی بەستنەوەی ناوەڕۆکەکانی وێبسایتەکەت دەدات، ڕێنمایی بەکارهێنەران دەکات کە بتوانن لە شوێنێکەوە بچنە شوێنێکی دیکە بە ئاسانی، و دەشتوانێت SEOـی تۆ باشتر بکات. لینکەکان زۆر گرنگن بۆ ڕێنماییکردنی سەردانکەران بەڵام نابێت بە شێوەیەک بێت ببێتە هۆی سەرئێشە بۆیان.

هەنگاوەکانی زیادکردنی لینکی پەیجەکانی وۆردپرێس

هەنگاوی یەکەم: بچۆ بۆ پانێڵی چوونەژوورەوەی وۆردپرێس و ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بۆ چوونە ژوورەوە بۆ داشبۆردی وۆردپرێس دابین بکە. دەتوانیت بچیتە ناو پانێڵی چوونەژوورەوە بە زیادکردنی /wp-login.php لە کۆتایی URLی ماڵپەڕەکەت.

هەنگاوی یەکەم: چوونە ژوورەوە بۆ داشبۆردی وۆردپرێسەکەت

  • بڕۆ بۆ پانێڵی چوونەژوورەوەی وۆردپرێسەکەت بە نووسینی /wp-login.php لە کۆتایی URLـی ماڵپەڕەکەت، بۆ نموونە www.mmnetworks.com/wp-login.php).
  • ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خۆت بنووسە بۆ چوونە ناو داشبۆردی وۆردپرێس.

دوای چوونە ژوورەوە بۆ ناو وۆردپرێس دەتوانیت داشبۆردێکی بەم شێوەیە ببینیت:

هەنگاوی دووەم: بچۆ بۆ پەیجەکانت

  • لە لای چەپدا کلیک لەسەر “Pages” بکە و پاشان “All Pages” هەڵبژێرە.
  • لێرەدا، لیستی هەموو پەیجەکانی ناو سایتەکەت دەبینیت.

دوای کلیککردن لەسەر All Pages پەیجێکی هاوشێوە بەم شێوەیە دەبینیت:

هەنگاوی سێیەم: ئەو پەیجە هەڵبژێرە بۆ دەستکاریکردن

  • ئەو پەیجە هەڵبژێرە کە دەتەوێت لینکێک تێیدا زیاد بکەیت بە کلیککردن لەسەر ناونیشان یان بە هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی "Edit " بەو بەشەی کە سێ خاڵە لەسەر یەک و کە کلیکی لێ دەکەیت چەند بەشێکی ترت بۆ دەکاتەوە.

دوای کلیککردن لەسەر  Edit، دەستکاریکەرێکی هاوشێوە دەبینیت وەک لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە:

هەنگاوی چوارەم: زیادکردنی لینکەکان بە بەکارهێنانی دەستکاریکەری وۆردپرێس

  • لە دەستکاریکەری وۆردپرێسدا، کلیک بکە لەو شوێنەی کە دەتەوێت لینکێک زیاد بکەیت بۆی (بۆ نموونە وشەیەک، دەستەواژەیەک، یان ڕستەیەک).
  • دوگمەی “Link” لە تووڵبارەکەدا لێبدە یان کورتکراوەی Ctrl + K بەکاربهێنە.

بۆ نموونە لینکی وشەی وۆردپرێس زیاد دەکەین.

دوای هەڵبژاردنی وشەی وۆردپرێس لە سەر دەستکاریکەری وۆردپرێس کلیک لەسەر Link Button بکە یان فەرمانی Ctrl + K  بکە.

ئێستا لە بۆکسی لینکەکەدا لینکەکە بنووسە یان داخڵی بکە و پاشان Enter Command بکە. هەروەها دەتوانیت ئەوەش هەڵبژێریت کە لینکەکە لە هەمان تاب یان تابێکی نوێ بکرێتەوە کاتێک کلیکی لەسەر کرا ئەوەش بە  'Open in new tab '.

لێرەدا من دەچمە ناو لینکی  'https://www.geeksforgeeks.org/introduction-wordpress/'.

دوای زیادکردنی لینکی وشەی وۆردپرێس. ئەگەر کلیک لەسەر وشەی وۆردپرێس بکەیت وەسفی لینکی هاوشێوە لەوێدا پیشان دەدرێت.

هەنگاوی پێنجەم: ئێستا تەنها پێویستە کلیک لەسەر دوگمەی Update بکەیت لەسەر پەیجەکان بۆ نوێکردنەوەی پەیجەکە.

ئێستا، تۆ بە سەرکەوتوویی فێربوویت چۆن لینک بۆ پەیجەکانی وۆردپرێس زیاد بکەیت. بە بەکارهێنانی لینکەکان، ئەزموونی بەکارهێنەر بەرز دەکەیتەوە، سەردانکەرەکانت ڕێنمایی دەکەیت لە ڕێگەی ناوەڕۆکی پەیوەندیدارەوە، تەنانەت دەتوانیت ئەدای  SEOـی ماڵپەڕەکەت باشتر بکەیت.