IT Essentials

Motherboard

سەرەکیترین و بڕبڕەی سەرجەم پارچەکانی دیکەی کۆمپیوتەرە کە پارچەکانی دیکە لەخۆ دەگرێت و ڕێگەیان پێدەدات کە پەیوەندی بەیەکەوە ببەستن. لە سەرجەم جۆرەکانی کۆمپیوتەردا دەیبینیتەوە، بەتایبەت لە کۆمپیتەری دێسکتۆپ و لاپتۆپدا. ئەو پارچانەی کە پێکەوەیان دەبەستێتەوە وەک: یەکەی چارەسەرکەری ناوەندی (CPU) ، میمۆری (RAM)، هەروەها پارچە دەرەکییەکانی وەک: ئیثەرنێت (Ethernet Interface) و گرافیک کارد کە یەکەی چارەسەرکەری گرافیک (Graphic prosesssing unit) لەخۆدەگرێت.

جۆرەکانی مەزەربۆرد

جۆرەکانی مەزەربۆرد بەهۆی پۆلێنکردنە ستانداردەکانەوە دەناسرێنەوە، وەک:

  1. Extended ATX
     
  2. Mini-ATX
     
  3. MicroATX

زۆرجار بە هەڵبژاردنی یەکێک لە جۆرەکان ئەوا سنوورێکت بۆ دادەنرێت لەوەی چ سی پی یوو و ڕام و ستۆرجێک دابنێیت، بەهۆی قەبارە و جۆر و خێرایی ڕێگەپێدراوەوە لەلایەن مەزەربۆردەوە.

پارچە سەرەکییەکان

  • Bus architecture
     
  • chipsets
     
  • Expansion slots
     
  • CPU and prosessor socket
     
  • Power connectors
     
  • HARD/ROM
     
  • BIOS/UEFI/FIRMWERE
     
  • CMOS/CMOS Battery