IT Essentials

Mother board Ports

مەزەربۆرد کۆمەڵێک جۆر دەرچەی جیاوازی هەیە کە بەکاردێن بۆ وەرگرتنی زانیاری و پەیوەندی بەستن. هەر دەرچەیەک شێوە و قەبارە و کاری دیاریکراوی خۆی هەیە کە هیچ یەکێکیان ناتوانێت کاری ئەوی دیکەیان بکات و تاکن، بۆیە گرنگە جۆرە جیاوازەکان و ئەرک و تایبەتمەندییان لەیەک جیابکەیتەوە کە بەگشتی دەبنە دوو بەش:

  • پۆرتەکانی دەرەوە
  • پۆرتەکانی ناوەوە

پۆرتەکانی دەرەوە

ئەو دەرچانەن کە زیاتر ئاشنان پێمان و ڕۆژانە کارمان پێیان دەبێت وەک:

  • PS/2 mouse
  • PS/2 keyboard
  • VGA
  • HDMI
  • USB
  • RJ-45
  • eSATA
  • Mice
  • Headphone
  • 3.5mm jack
  • DVD/CD player
  • Serial

پۆرتەکانی ناوەوە

ئەم جۆرەیان کەمتر کارمان پێیان دەبێت ڕۆژانە، بەڵام بەهۆی ئەم دەرچانەوە پارچە سەرەکییەکان دەبەسترێتەوە بە مەزەربۆردەوە، لەکاتی هەڵبەستن، ئەپگرەید یاخود ڕوودانی کێشەیەک کارمان پێیان دەبێت. ئەمانیش چەندین جۆرن، وەک:

  • CPU socket: ئەو بەشەیە لەسەر مەزەربۆرد کە CPU لەخۆدەگرێت.
  • CPU power connector: ئەو دەرچەیە کە وزە دابین دەکات بۆ CPU. 
  • ATX power connector: بەرپرسیارە لە دابینکردنی وزە بۆ مەزەربۆردەکە. 
  • RAM slots: ئەو بەشەیە کە ڕامەکان لەخۆدەگرێت. 
  • PCI/PCIe/AGP slots: ئەو دەرچانەن کە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێن، بۆ نموونە AGP بۆ پەیوەستکردنی گرافیک کارد بەکاردێت. 
  • M.2: دەرچەی تایبەت بە ستۆرجی SSD
  • SATA ports: Fan headers
  • CMOS battery: LED/RGB lighting
  • Power switch: دوگمەی تایبەت بە هەڵکردن/داگیرساندنی کۆمپیوتەر. 
  • Reset switch: دوگمەی تایبەت بە ڕیستارتکردنەوەی کۆمپیوتەر.

*سێ پارچەی کۆتایی بە ناوەکی هەژمار دەکرێن بەڵام لە دەرەوەیە و بەکارهێنەر کارلێکی لەگەڵیدا زیاترە.