IT Essentials

Mother board chipsets

ئەو پارچە بچووکانەی سەر مەزەربۆردن کەوا بەرپرسیارن لە ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان CPU و پارچەکانی دیکەی وەک: میمۆری، ستۆرج و دەرچەکان.

لیستی گرنگترین چیپسێتەکان

1.Platform Controller Hub(PCH).\

پارچەیەکی سەرەکییە لە مەزەربۆردە نوێیەکاندا و جێگرەوەی northbridge و southbridgeـە کە پێشتر بەکاردەهات. بەرپرسە لە رێکخستنی پەیوەندی نێوان CPU و پارچەکانی دیکە: ستۆرج، USB ports، ئیثەرنێت و دەنگ.

نموونەی ئەم چیپسێتانە وەک:

  1. Intel Z690 PCH
  2. AMD X570 PCH

2.Audio Codec (Sound Chip)

پڕۆسێسەری کۆدی دەنگی هەڵدەستێت بە پڕۆسێسی سیگناڵەکانی دەنگ. دەکرێت پشتگیری مەڵتی چەناڵ، Surround، چارەسەرکردن و وەدەرخستنی دەنگی کوالێتی بەرز بکات.

نموونەکانی:

  1. Realtek ALC1220
  2. Creative Sound Blaster

4.Network Interface Controller (NIC)

نیک، چیپسێت یان ئەو پارچەیەیە کە بەرپرسە لە بەڕێوبردنی داتاکانی نێتۆرک لەسەر مەزەربۆرد، جا یان ئەو داتایانەی لەڕێی ئیثەرنێتەوە دێن و دەڕۆن، یاخود ترافیکەکانی دیکە لەڕێی وای فایەوە.

  1. Intel I225-V
  2. Realtek RTL8125B
  3. Qualcomm Atheros AR5B225

3.USB Controller Chips

بەشێکە لە PCH و هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی پۆڕتەکانی USB و پەیوەندی ئامێرەکانی دیکە لەگەڵ CPU دا. پشتگیری نەوە جیاوازەکانی USB دەکەن وەک :USB 3.0 و نوێتر.

نموونەی ئەم جۆرە چیپسێتانە وەک:

  1. Renesas uPD720202
  2. ASMedia ASM3142

4.RAID Controller Chip

ڕێگە ئەدات بە ڕێکخستنی کۆمەڵێک هارد درایڤ و پیشاندانیان بە یەک یەکەی لۆجیکی ( RAID 0,1,5).

وەک:

  1. Intel RST controller
  2. ASMedia ASM1061

5.Power Mangment IC (PMIC)

بەرپرسە لە ڕێکخستن و دابەشکردنی وزە بۆ پارچەکانی سەر مەزەربۆرد وەک: CPU، میمۆری و پارچەکانی دیکە. هەروها دڵنیا دەبێتەوە لەوەی وزەیەکی جێگیر بگات بە پارچەکان، و دەکرێت پشتگیری ئۆڤەرکڵۆکینگ overlooking بکات.

وەک:

  1. Intersil ISL95856

6.Clock Generator/Timing IC

بەرپرسە لە ڕێکخستنی کات لەنێوان پارچەکانی سەر مەزەربۆرد و دڵنیا دەبێتەوە لە گواستنەوەی داتاکان لە کاتی گونجاودا لەنێوان پارچەکاندا.

  1. Texas Instruments CDCE913

7.Dispaly Output Chip

لەو مەزەربۆردانەی کە گرافیک کارد لەناوخۆیان دایە ( internal GPU ) ئەم بەشە هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی و پێدانی داتا بە ڕوونمای دەرەکی (مۆنیتەر)، وە ئەگەر GPU دەرەکی (واتە پارچەیەکی جودا) بوو ئەوا بەشێک دەبێت لە گرافیک کاردە دەرەکییەکە.

نموونەی ئەم چیپسێتە:

  1. Intel HD Graphics chip
  2. AMD Radeon Vega

8.TPM (Trusted Platdorm Module)

ئەم پارچەیە بەکاردێت بەمەبەستی سیکوریتی و بەپرسە لە ئینکریپتکردن لە ئاستی هاردوێر و سکوێر بووت ( scure boot)، یارمەتیدەرە لە ئینکریپتکردنی هارد و کلیلە ئەلیکترۆنیەکان.
وەک:

  1. Infineon TPM 2.0

ئەم پارچەیە داواکراوە لە تایبەتمەندییەکانی ئەو کۆمپیوتەرانەی کار بە ویندۆز 11 دەکەن.