سەلام! کەواتە بڕیارتدا خۆت بخزێنیتە ناو ئەم جیهانە نایابەی کە بە لینێکس ناسراوە؟ ڕێگایەکی جوان و چێژبەخشت لە پێشە! با بە کەمێک چیرۆکی سەبارەت بە لینێکس دەست پێ بکەین.
بۆ ئەوەی بزانین کە لینێکس چۆن هاتۆتە ئاراوە، با بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای ساڵی ١٩٦٩ کە کێن تۆمپسۆن و دێنیس ڕیچی لە تاقیگەی بێڵ، سیستەمی کارپێکردنی یونیکسیان پەرەپێدا. دواتر بە زمانی C نووسرایەوە بۆ ئەوەی زیاتر پۆرتەبڵ بێت و لە کۆتاییدا بوو بە سیستەمێکی کارپێکردن کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت.
دوای دە ساڵ یان زیاتر، ڕیچارد ستالمان دەستی کرد بە کارکردن لەسەر پڕۆژەی GNU (GNU is Not UNIX)، ناوکی GNU بە ناوی Hurd، کە بەداخەوە هەرگیز نەگەیشتە تەواوبوون. هەروەها مۆڵەتی گشتی GNU (GPL) کە مۆڵەتێکی سۆفتوێر ئازادە یان ئەوەی پێی ئەوترێ ئۆپن سۆرس و پڕۆگرامەری دیکە دەتوانێت کاری تێدا بکات، دروست بوو.
ناوک گرنگترین پارچەیە لە سیستەمی کارپێکردندا. ڕێگە بە هاردوێرەکە دەدات قسە لەگەڵ سۆفتوێرەکە بکات. هەروەها زۆر شتی تریش دەکات. بۆ ئێستا تەنها ئەوە بزانە کە ناوکەکە زۆر بە باشی هەموو ئەو شتانە کۆنتڕۆڵ دەکات کە لەسەر سیستەمەکەت ڕوودەدەن.
لەم ماوەیەدا هەوڵەکانی دیکەی وەک BSD، MINIX و هتد پەرەیان پێدرا بۆ ئەوەی ببنە سیستەمی هاوشێوەی UNIX. بەڵام شتێک کە هەموو سیستەمە هاوشێوەکانی یوونیکس هەیانبوو ئەوەبوو ناوکێکی یەکگرتوویان نەبوو.
پاشان لە ساڵی ١٩٩١ گەنجێک بە ناوی Linus Torvalds دەستی کرد بە پەرەپێدانی ئەو شتەی کە ئێستا بە ناوکی لینێکس دەیناسین.