GNU سیستەمێکی کارپێکردنە کە سۆفتوێرێکی ئازادە- واتە ڕێز لە ئازادی بەکارهێنەران دەگرێت. سیستەمی کارپێکردنی GNU پێکدێت لە پاکێجەکانی GNU (بەرنامەکان کە بە تایبەتی لەلایەن پڕۆژەی GNU بڵاوکراونەتەوە) هەروەها سۆفتوێرە ئازادەکان کە لەلایەن لایەنی سێیەمەوە (کۆمپانیای دیکە) بڵاودەکرێنەوە. پەرەسەندنی GNU وایکرد کە کۆمپیوتەرێک بەبێ سۆفتوێر بەکاربهێنرێت کە ئازاد بیت لە بەکارهێنانی بە ویستی خۆت.
ئێمە پێشنیاری وەشانێکی دامەزراو لە GNU دەکەین کە وردتر بڵێین بریتییە لە GNU/Linux کە بە تەواوی ئۆپن سۆرسە.
سۆفتوێری ئازاد واتە بەکارهێنەران ئازادییان هەیە لە بەڕێوەبردن و کۆپیکردن و دابەشکردن و لێکۆڵینەوە و گۆڕینی و باشترکردنی سۆفتوێرەکە بەبێ ئەوەی خاوەنەکەی هیچ گلەییەکی هەبێت.
وردتر بڵێین، سۆفتوێرە ئازادەکان واتە بەکارهێنەرانی بەرنامەیەک ئەو چوار ئازادییە بنەڕەتییەیان هەیە:
GNU سیستەمێکی کارپێکردنی هاوشێوەی یونیکسە. واتە کۆمەڵێک بەرنامەی زۆرە: بەرنامەکان، لایبرەرییەکان (Libraries)، ئامرازەکانی گەشەپێدەر، تەنانەت یارییەکانیش. پەرەپێدانی GNU کە لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٨٤ دەستی پێکردووە، بە پرۆژەی GNU ناسراوە. زۆرێک لە بەرنامەکانی ناو GNU لە ژێر چاودێری پڕۆژەی GNU بڵاو دەکرێنەوە.
ئەو بەرنامەیەی لە سیستەمێکی هاوشێوەی یونیکسدا هەیە کە سەرچاوەی ئامێرەکان تەرخان دەکات و قسە لەگەڵ هاردوێرەکان دەکات پێی دەوترێت کێرناڵ یان kernel. بە شێوەیەکی گشتی GNU لەگەڵ ناوکێک بەکاردێت کە پێی دەوترێت Linux. ئەم تێکەڵەیە سیستەمی کارپێکردنی GNU/Linuxـە. GNU/Linux لەلایەن ملیۆنان کەسەوە بەکاردەهێنرێت، هەرچەندە زۆرێک بە هەڵە ناوی دەبەن و دەڵێن “Linux”.
ناوکی GNU خۆی کە GNU Hurdـە لە ساڵی 1990 (پێش ئەوەی لینوکس دەست پێ بکات) دەستی پێکردووە. خۆبەخشەکان بەردەوامن لە پەرەپێدانی هورد چونکە پڕۆژەیەکی تەکنیکی سەرنجڕاکێشە.