ئێمە بۆ دابەزاندن لینێکس مینت دەکەین بە نموونە، لینێکس مینت دووەم گەورەترین دیسترۆیە لەسەر بنەمای لینێکس کە لە جیهاندا بەکاردەهێنرێت. لینێکس مینت دابەشکردنێکی لینێکسە کە لەلایەن کۆمیونیتییەوە بەڕێوەدەبرێت و لەسەر بنەمای ئوبونتو دامەزراوە کە ئەویش خۆی لەسەر بنەمای دێبیەن دامەزراوە و لەگەڵ چەندین بەرنامەی ئازاد و ئۆپن سۆرسدا کۆکراوەتەوە. بۆیە لێرەدا باس لە دامەزراندنی Linux mint دەکەین.
قۆناغی یەکەم: دروستکردنی میدیای دامەزراندنەکە (دابەزاندنەکە)
ئەگەر ئامێری لینێکس بەکاردەهێنیت، (پێشنیار دەکەین Etcher بەکاربهێنیت). هەمان ڕێکار بەکاربهێنە کە بۆ Rufus دیاری کراوە.
ETCHER
قۆناغی دووەم: بووتکردن
دوای کاری فلاشەکە، فلاشی USB ـیەکەت لێ بکەرەوە لە کۆمپیوتەرەکەت و ئەو ئامێرەی کە دەتەوێت بیکەیت بە لینێکس بیکوژێنەرەوە، فلاشەکەی لێ بدە و دایبگرسێنەرەوە و بەردەوام بە لە پەنجەنان بە دوگمەی Boot (دوگمەی بووت دوگمەیەکی تایبەت نییە لەسەر کیبۆردەکەت بەپێی مۆدێلی ئامێرەکان دەگۆڕێت ڕەنگە F1 یان F2 یان F10 یان F12 بێت). کاتێک مێنۆی بووت دەرکەوت فلاشی USB هەڵبژێرە. ئامێرەکە دەست دەکات بە بووتکردن. ماوەیەک چاوەڕێ بکە تا ئەو کاتە دێسکتۆپەکە دەردەکەوێت. کلیک لەسەر ئایکۆنی Install Linux Mint بکە.
قۆناغی سێیەم: ئینستاڵکردن
زمانەکەت هەڵبژێرە.
پاشان پەیوەندی بە ئینتەرنێتەوە بکە:
ئەگەر ئینتەرنێتت هەبوو ئەوا ئەو بۆسکە هەڵبژێرە بۆ دامەزراندنی کۆدێکەکانی ماڵتیمیدیا:
جۆرێکی دامەزراندن هەڵبژێرە. پێشنیار دەکرێت پارتیشنێکی نوێ بۆ لینێکس دروست بکرێت (کەمترین قەبارە: 10 گێگابایت) بە جۆری EXT4 و پارتیشنێکی سواپ (8 گێگابایت).
ئەگەر لینێکس مینت تاکە سیستەمی کارپێکردنە کە دەتەوێت لەسەر ئەم کۆمپیوتەرە کارپێبکەیت و هەموو داتاکان لەسەر هارد دیسکەکە لەدەست بچێت، ئەوا Erase disk هەڵبژێرە و لینێکس مینت دابمەزرێنە.
ئەگەر سیستەمێکی کارپێکردنی تر لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت، لەکاتی دابەزاندن دامەزرێنەرەکە بژاردەیەکت پیشان دەدات بۆ دامەزراندنی لینێکس مینت لەگەڵ سیستمەکەی خۆت کە لەوانەیە ویندۆز بێت یان لینێکسێکی تر. ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژێریت، دامەزرێنەرەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی قەبارەی سیستەمی کارپێکردنی ئێستات دەگۆڕێت و شوێنی خۆی بۆ دروست دەکات و لینێکس مینت لە تەنیشتی دادەمەزرێنێت. دواتر هەر جارێک کۆمپیوتەرەکەت داگیرساند بەهۆی مینیۆی بووتەوە دەتوانیت هەڵی بژێریت کە کام لە سیستمەکان کار پێ دەکەیت.
کلیک لە بەردەوام بکە.
دواتر ناوچەی کاتەکەت هەڵبژێرە:
شێوازی کیبۆردەکەت هەڵبژێرە:
وردەکارییەکانی بەکارهێنەرەکەت بنووسە:
پاشان کلیک لە بەردەوام بکە:
ڕەنگە دابەزاندنەکە ماوەیەک بخایەنێت. کاتێک دامەزراندنەکە تەواو بوو، کلیک لە Restart Now بکە. پاشان کۆمپیوتەرەکە دەست دەکات بە کوژانەوە و داوات لێدەکات دیسکی USB (یان DVD) دەربهێنیت. لە کاتی دووبارە هەڵکردنەوەدا، کۆمپیوتەرەکەت پێویستە مینیوی بووتکردنت پیشان بدات (ئەگەر دوو سیستمی لەسەر بوو) یان سیستەمی کارپێکردنی لینێکس مینت خۆی یەکسەر دەست بەکاردەبێت ئەگەر تەنیا ئەوت دابەزاندبێت.