Network

Ports

ئێمە بە کوردی بە وشەی پۆرت دەڵێین دەروازە، بەڵام لە ڕۆژانە لە بوارەکەدا وەک زۆرێک لە وشەکانی دیکە بە ئینگلیزی دەوترێت پۆرت، بۆیە لەم بابەتە بە هەردوو وشەکە قسە دەکەین، پۆرت ژمارەیەکی ١٦ بیتییە کە بەکاردێت بۆ ناسینەوەی بەرنامە و خزمەتگوزارییە تایبەتەکان. هەریەک لە پڕۆتۆکۆڵەکانی TCP و UDP ژمارەی دەروازەی سەرچاوە و مەبەست لە سەردێڕی پاکەتەکانیاندا دیاری دەکەن، بەدڵنیاییەوە ئەم زانیارییە لەگەڵ ناونیشانی IPـی سەرچاوە و مەبەست و پرۆتۆکۆڵی گواستنەوە (TCP یان UDP) دیاری دەکەن، بەهۆی پۆرتەوە ئەو بەرنامانەی کە لەسەر هۆستەکان لەسەر تۆڕی TCP/IP کاردەکەن، چالاک دەبن بۆ ئەوەی بەیەکەوە کار بکەن و پەیوەندی بکەن، بەرنامە مەبەستمان لێی بەرنامەی ڕاستییە، وەک سیستمی دەیتابەیس، سیستمی کاشێر، سیستمی ERP و CRM، یان هەر بەرنامەیەکی تایبەت کە دەیتابەیسی هەبێت.

ئەو بەرنامانەی کە خزمەتگوزارییەک پێشکەش دەکەن (وەک سێرڤەری FTP و HTTP)، دەروازەیەک لەو کۆمپیوتەرەدا دەکەنەوە کە بەکاری دەهێنین و بەرنامەکەی لەسەر ڕەن (Run) کراوە، کردنەوەی پۆرت لەسەر کۆمپیوتەرێک واتە لەڕێگەی ئەو پۆرتەوە گوێ لە داواکارییەکانی پەیوەندییەکان دەگرن.

نموونەی سادە

پۆرت لێرەدا وەک دەرگای ماڵەوە کار دەکات، گریمان خانوو بریتییە لە ئایپی ئەدرێس، پۆرتیش بریتییە لە دەروازە و دەرگەی ماڵەکەت، کاتێک پاکێتێک دێت بۆ خانووەکەت، بۆ ئایپییەکەی تۆ دێت، بەڵام ئەی لەکوێوە بێتە ژوورەوە؟ بۆ لای کێ دێت؟ دەکرێت هەر کەسێک هاتە ماڵەوە بۆلاى هەمووان بێت؟ نەخێر بەدڵنیاییەوە، بەڵکوو هەرکەسێک و بۆ لای کەسێکی تایبەت یان کۆمەڵە کەسێک دێت، بۆیە لەڕێگەی پۆرتەوە ئێمە پاکەتەکە ڕێنوێنی دەکەین کە خانووەکە ڕاستە، بەڵام لەم دەرگەوە دەگەیت بەوەی دەتەوێت، بۆ نموونە لە پۆرتی مەتبەخەوە دەگەیت بە دایکمان، لە پۆرتی ژووری نووستنی سەرەوە دەگەیت بە برا گەورەکەمان، ئەندامەکانیش بەرنامەکانن.

نموونە بە وێنە

داواکار یان کڵاینت دەتوانێت داوای خزمەتگوزارییەکە بکات بە ئاماژەدان بە داواکارییەکە بۆ ناونیشانی IP و دەروازەی بەرنامەکەش. کڵاینت دەتوانێت هەر ژمارەیەکی دەروازە کە لە ناوخۆدا بۆ شتێکی دیکە بەکارنەهێنراوە بۆ پەیوەندیکردن بەکاربهێنێت، وەک چۆن لە وێنەکەی سەرەوەدا دەردەکەوێت.

لەم وێنەیەی سەرەوەدا دەبینیت کە هۆستێک بە ئایپی ئەدرێسی 192.168.0.1 دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ FTP server بکات (سێرڤەرەکە). لەبەر ئەوەی سێرڤەرەکانی FTP بە شێوازی پێشوەختە دەروازەی ناسراوی ٢١ بەکاردەهێنن، هۆستەکە داواکارییەکە دروست دەکات و دەینێرێت بۆ ناونیشانی IPـی سێرڤەرەکە و دەروازەی سێرڤەری FTP. هۆستەکە دەروازەی بەکارنەهێنراوی ناوخۆیی 1200 بەکاردەهێنێت بۆ پەیوەندیکردن. سێرڤەری FTP داواکارییەکە وەردەگرێت، وەڵامەکە دروست دەکات، و دەینێرێتەوە بۆ ناونیشانی IP و دەرچەی هۆستەکە کە داوای کردووە.

ژمارەی دەروازەکان لە 0 بۆ 65535ـە. لە پۆرتەکانی 1 هەتاوەکوو 1024 بۆ هەندێک خزمەتگوزاری دیاریکراو تەرخانکراون:

هەروەها، تێکەڵکردنی ناونیشانی ئایپی و ژمارەی دەروازە پێی دەوترێت سۆکێت. بۆ نموونە:

192.168.0.1:1200