لەم بەشەدا ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە کەیبڵەکان چەند جۆرن و کەی و لەکوێ بەکاریان بهێنیت، چونکە گەر بە پێناسەکردن و توانا بێت هەموومان ئەتوانین بیزانین، بەڵام ئەوە گرنگە بزانین کەی بەکاری بهێنین و ببێتە ئەو شتەی کە هەڵیدەبژێرین.
یەکێک لە کەرەستە هەرە بەکارهێنراو و باشترینەکانی نێتۆرک بریتییە لە کەیبڵ، کەیبڵەکان ئەو بەشە گوێزەرەوەن کە داتاکانمان و هەموو گەیاندنەکان بە ئەنجام دەگەیەنن، تاوەکوو جۆری کەیبڵەکەمان باشتر بێت خێرایی و بەردەوامیی نێتۆرکەکەمان زیاتر دەبێت. کێبڵەکانی تۆڕ وەک میدیایەک کاردەکەن کە زانیاری و داتاکان لە ڕێگەیەوە لە ئامێرێکی تۆڕەوە بۆ ئامێرێکی تر دەڕۆن.
کەیبڵەکان بە گشتی دابەش دەکرێن بۆ چەند بەشێک:
ئەمەیان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە پیشەسازییەکانی پەیوەندی و کۆمپیوتەردا وەک کێبڵی ئیتەرنێت و وایەری تەلەفۆن بەکاردەهێنرێت. لەم جۆرەدا ئەو کەیبڵە بچووکترەکانی ناوەوە بە دەوری یەکتردا دەپێچرێنەوە بۆ ڕێگری لە تێکەڵاویی کارۆموگناتیسی (EMI) لە سەرچاوەیەکی دەرەکییەوە، بۆ ئەوەی کاریگەری نەکاتە سەر کەیبڵەکە و هێزەکەی کەم بکاتەوە.
بەکارهێنانەکانی:
وەک کێبڵی ئیثەرنێت و وایەری تەلەفۆن بەکاردێت بۆ مەودای کورت بۆ مامناوەند بۆ گواستنەوەی داتا و سیگناڵی دەنگی. هەروەها بەکاردێت بۆ گواستنەوەی سیگناڵە دەنگییەکانی تر، بۆ نموونە وەک سیستمی کامێرا و چاودێری و ئامێری NVR (تۆمارکەری ڤیدیۆی نێتۆرک کە بۆ کامێرا دادەنرێت)، یان DVR (تۆمارکەری ڤیدیۆی دیجیتاڵی کە دووبارە بۆ کامێرا بەکاردێت بەڵام شێوازی کارکردنی جیاوازە)، و HVR (تۆمارکەری ڤیدیۆی تێکەڵ).
زۆرجار بە سادەیی پێی دەوترێت کەیبڵی ئیثەرنێت، کێبڵەکانی STP جۆرێکی تایبەتی وایەری مسی بەکاردەهێنن، هەروەها قەڵغانێکی دەرەکییان هەیە بۆ پاراستنی. ئەم جۆرە زیاتر بۆ شوێنێک بەکار دێت کە تێکەڵاوی یان تێکەڵبوونی سیگناڵ و شەپۆل زۆر بێت و لەوانەبێت ببێتە هۆکار بۆ تێکدانی داتا و نێتۆرکەکەت.
بەکارهێنانەکانی:
کێبڵەکانی STP زیاتر لە چەند دامەزراوەیەکی بازرگانی کەمدا بەکاردەهێنرێن. یان بۆ شوێنێک بەکاردێت کە ساردییەکی زۆری هەبێت بە ڕادەی بەستن، چونکە چینێکی زیادەی ڕووپۆشی دەرەوەی هەیە کە پلەی گەرمییەکی باشی پێدەبەخشێت. یان لە ژینگەکانی تیشکی بەرزدا بەکاردەهێنرێت کە ڕێگەیان پێنەدراوە بۆ مرۆڤ بە بەردەوامی تێیدا بێت.
وایەری فایبەر ئۆپتیک خاوەنی ناوکێکی شووشەیین کە داتا بە شێوەی ڕووناکی دەگوازنەوە، هەر بۆیە خێراترینن، بۆ نموونە تۆ کە سەیری شتێک دەکەیت چاوەڕێ ناکەیت تاوەکوو پێت بگات بەڵکوو زۆر بەخێرایی دەیبینیت، ئەمەش ڕووناکییە. بەهۆی شێوازی دروستکردنەکەیان، لە بەربەستی کارەبایی و شەپۆلەکان دەپارێزرێن و داتاکە بە تەواوی دەگوازنەوە بۆ دوورییەکی زۆر کە دەگاتە چەندین کیلۆمەتر.
بەکارهێنانەکانی:
فایبەرئۆپتیک بۆ گواستنەوەی ئینتەرنێت بە خێراترین شێوە بەکاردێت، بەتایبەت لەنێوان وڵاتان و شارەکان و سەنتەرەکان. هەروەها بەهۆی خێراییەکەیەوە نابێتە هۆی خاوبوونەوە و کێشە دروست ناکات، بۆیە لە بوارەکانی (کەشتیی ئاسمانی و جەنگی و بواری پزیشکی و نەشتەرکاری و زۆر شتی دیکە کە پێویستی بە خێراییە) بەکاردێت.
کێبڵە کۆکسێلەکان یەک گەیەنەری مسییان هەیە لە ناوەڕاستدا، هەروەها چینێکی پلاستیکی عەزل لەنێوان گەیەنەرەکە و بەرگەکەی هەیە. قەڵغانی کانزایی لە دەوروبەریەتی و ڕێگری دەکات لە تێکەڵبوونی لەگەڵ بوارەکانی دەرەوە کە دەبنە هۆی خراپبوونی داتا.
بەکارهێنانەکانی:
زۆرترین بەکارهێنانی بۆ ئامێرەکانی سەتەلایتە.
تێبینی:
جۆری ئەو کەیبڵەی بەکاری دەهێنیت بۆ تۆڕێک بەندە بە تۆپۆلۆجی و قەبارە و شێوەی تۆڕەکە. چونکە نابێت بۆ شوێنێکی بچووک کەیبڵی فایبەر دابنرێت و لە شوێنێکی زیاتر لە ٢٠٠ مەتر، کەیبڵی STP یان UTP دابنرێت.