Native VLAN چییە؟
وەک لە وانەی پێشوودا بیرتان دێتەوە، ئینتەرفەیسەکانی ترەنک فرەیمی ئیثەرنێت دەنێرن و وەریدەگرن کە بە تاگەکانی IEEE 802.1q VLAN تاگ کراون. بیرۆکەی سەرەکی پشت ئەمە ئەوەیە کە بتوانیت فرەیم لە چەندین ڤیلانەوە بگوازرێتەوە لە ڕێگەی یەک پەیوەندی فیزیکی لە نێوان سویچەکاندا. ئەمەش بەو مانایەیە کە هەردوو سەری ترەنکێک هەمیشە فرەیمی تاگکراو وەردەگرن وەک لە وێنەی 1 دا نیشان دراوە.
بەڵام ئایا هەمیشە وایە؟ چی ڕوودەدات ئەگەر فرەیمێکی تاگ نەکراو بە جۆرێک بچێتە ناو لینکەکەوە؟ بۆ چارەسەرکردنی ئەم سیناریۆ، شتێک بەناوی Native VLAN ناسێنراوە.
ڤیلانی سروشتی بۆ هەر ئینتەرفەیسێکی ترەنک ڕێکخراوە، لە ڕووی ناوخۆییەوە گرنگە و بە سویچەکە دەڵێت - "ئەگەر داتایەکی تاگ نەکراوت وەرگرت بۆ ناو ئەم ئینتەرفەیسە، بۆم بنێرە و وادابنێ کە بەشێکە لە ڤیلانی سەرەکی". بۆ نموونە ئەگەر ڤیلانی سەرەکی بە ٢٠ دابنێین لەسەر لینکی ترەنکەکە، ئەگەر داتا بەبێ سەردێڕی IEEE 802.1q لەو ئینتەرفەیسەدا بێت، ئەوا لە VLAN 20دا دەگوازرێتەوە. دەتوانن نموونەیەکی ئەمە لە وێنەی 2دا ببینن. PC7 بە جۆرێک بەستراوەتەوە بە trunk و فرەیمی تاگ نەکراو دەنێرێت. کاتێک لە هەردوو لای لینکەکەوە وەرگیرا، دەگوازرێنەوە بۆ ناو ڤیلانی 20 کە ڤیلانی سەرەکییە.
بە شێوەیەکی بنەڕەتی، VLAN ی سروشتی یان سەرەکی هەموو ئینتەرفەیسەکانی ترەنک لەسەر سویچەکان بە VLAN 1 دیاری دەکرێت، بەڵام ئاساییە و دەشێت کە ئەم ژمارەیە بگۆڕیت.
گۆشەیەکی تری زۆر گرنگ هەیە بۆ ئەم چەمکە. سویچەکان نەک تەنها داتاکانی وەرگیراو کە تاگ نەکراون دەخەنە ناو ڤیلانی سەرەکییەوە بەڵکوو داتاکانی ناو ڤیلانی سەرەکیش بەبێ تاگ دەنێرن. سەیری نموونەی وێنەی ٣ بکە، فرەیمەکانی VLAN 10 بە سەردێڕی 802.1q بەسەر ترەنکەکەدا دەگوازرێنەوە، بەڵام فرەیمەکانی VLAN20 بەبێ تاگ (untagged) دەگوازرێنەوە چونکەڤیلانی 20 بەخۆی نەیتڤ ڤیلانی ئینتەرفەیسی ترەنکە. هەروەها هەموو پەیامەکانی وەک CDP، VTP، و DTP لە ڕێگەی Native VLAN واتە بەبێ تاگ دەنێردرێت.
ڕێکخستنی Native VLAN لەسەر ئینتەرفەیسی Trunk
با سەرەتا بزانین چۆن دەتوانین ڤیلانی سروشتی یان نەیتڤ ڤیلان لەسەر هەر ئینتەرفەیسێکی ترەنک بە بەکارهێنانی فرمانی show interface switchport بپشکنین.
دەتوانیت بزانیت کە بە شێوازی پێشوەختە، VLAN 1 وەک Native ڕێکخراوە. با بیگۆڕین بۆ ئەوەی ببێتە بەهایەکی تر. ئەمە بە بەکارهێنانی فرمانی switchport trunk native vlan لە دۆخی ڕێکخستنی ڕووکاردا ئەنجام دەدرێت. هەمیشە ئەوەت لەبەرچاو بێت ئەم ڕێکخستنە لە ڕووی ناوخۆییەوە گرنگە و دەبێت بە دەست ڕێکبخرێت بۆ ئەوەی لە هەردوو لای لینکی ترەنکەکەدا بگونجێت ئەگەرنا sateـێکی هەڵە ڕوودەدات.
ئەگەر نەیتڤ ڤیلانەکان لەمبەر و ئەوبەری لینکێک وەک یەکتری نەبوون
ڕێکخستنی ڕووکار Trunk لە ڕووی ناوخۆییەوە گرنگە.ئەمەش واتە ڕەنگە لەمسەر و ئەوسەری لینکێکدا ڕێکخستنی نەیتڤ ڤیلانەکان ڕێک نەبێت، بۆ نموونە VLAN 10 لەلایەک نەیتڤ ڤیلان بێت و VLAN 20 لەلایەکی تری نەیتڤ بێت. ئەمەش دەبێتە هۆی دۆخێکی هەڵەی مەترسیدار کە پێی دەوترێت Native VLAN mismatch.
پرۆتۆکۆڵی CDP (لە سیسکۆ) دەتوانێت ئەم ڕێکخستنە هەڵەیە دەستنیشان بکات و ڕاپۆرت بکات بە پەیامی هەڵە وەک لە خوارەوە نیشان دراوە. تکایە ئاگاداربە کە، ئەگەر CDP لەسەر لینکەکە لەکارخرابێت، هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی سویچەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەمە دەستنیشان بکات.
VLAN ڕێگەپێدراوەکان لەسەر ئینتەرفەیسی Trunk
بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە سویچەکانی سیسکۆدا، فرەیمەکان لە هەموو ڤیلانەکانەوە لە ڕێگەی لینکی trunk دەگوازرێنەوە. بەڵام ڕێگەیەک هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوی دیاری بکرێت کە کام ژمارەی VLAN ڕێگەپێدراوە بەسەریدا بگوازرێتەوە. زۆر حاڵەت هەیە کە تۆ دەتەوێت تەنها هەندێک VLAN دیاری بکەیت و لە هەموو ڤیلانەکانەوە فرەیم نەنێری. ئەگەر وێنەی ٤ وەک نموونە وەربگرین، سویچی لای چەپ چوار ڤیلانی هەیە ١٠، ٢٠، ٣٠ و ٤٠ بەڵام سویچی لای ڕاست ڤیلانی ١٠و ٢٠ و ٥٠ و ٦٠ی هەیە. بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بتەوێت تەنها ترافیکی ١٠ و ٢٠ بنێریت لە ڕێگەی لینکی ترەنک. دەتوانرێت ئەمە بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی switchport trunk allowed vlan ڕێکبخرێت. با لینکەکەی وێنەی ٤ ڕێکبخەین بۆ ئەوەی تەنها فرەیمەکانی vlan 10 و 20 بگوازرێتەوە.
سەرەتا با پشتڕاستی بکەینەوە کە چەند ڤیلان لەسەر SW1 و SW2 ڕێکخراوە.
تێبینی بکە ئەگەر سەیری دەرچوونی show interface trunk لەسەر SW1، دەردەکەوێت کە VLAN 1 - 1005 ڕێگەپێدراوە لەسەر ترەنکەکە. ئەمەش بەو مانایەیە کە هەموویان ڕێگەپێدراون.
هەمان شت دەتوانرێت لە SW2 یشدا ببینرێت.
ئێمە دەمانەوێت تەنها ١٠ و ٢٠ ڕێکبخەین و تەنیا ئەوان بگوازرێنەوە. با لینکیترەنک لەسەر SW1 و SW2 ڕێکبخەین. ڕێکخستنەکە لەسەر هەردوو سویچەکە وەک یەکە، بۆیە پێویستە تەنها سەیری یەک نموونە بکەین.
هەمان ڕێکخستن لەسەر هەردوو سویچەکە جێبەجێ دەکرێت. ئێستا با سەیری ئینتەرفەیسەکانی ترەنک بکەین.
بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە زۆر باو و ئاساییە لەو سیناریۆیانەی کە سویچێک هی کۆمپانیایەکە و بە سویچێکی دەرەکیی ترەوە بەستراوەتەوە. بەگشتی، ڕێککەوتنێک هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی داتا لە یەک ڤیلان بۆیە دەتوانیت هەموو ڤیلانەکانی تر فلتەر بکەیت.