Network

Collision Domain

ئیثەرنێت هەب ئامێرێکی نێتۆرکە کە بەکاردێت بۆ بەستنەوەی چەندین نۆد بۆ ئەوەی لە یەک نێتۆرکدا هەبن و کار بکەن. تەنها لە چینی فیزیکیی مۆدێلی OSI کاردەکات. چەندین دەرچەی هەیە، کە تێیدا سیگناڵە کارەباییە هاتووەکانی سەر ئینتەرفەیسێک لە دەرچوونی هەموو ئینتەرفەیسێکی دیکەدا دووبارە دەبنەوە. بەمەش بە هیچ شێوەیەک لۆژیکی فۆروۆرکردنی نییە.

 

هەب هەموو ئامێرە بەستراوەکان دەکاتە بەشێک لە یەک بەشی نێتۆرک چونکە هەموو سیگناڵێکی کارەبایی لەسەر هەموو کێبڵێک دووبارە دەکرێتەوە بۆ هەموو کێبڵەکانی تر. ئەمەش یەک ناوەندی هاوبەش دروست دەکات و پێکدادانی نێتۆرک کاتێک ڕوودەدات کە دوو ئامێر و زیاتر هەوڵ بدەن پێکەوە داتا بنێرن لە یەک کاتدا.

 

ڤیدیۆی یەکەم نموونەیەک لە دوو کۆمپیوتەر نیشان دەدات کە هەوڵی ناردنی فرەیمێکی ئیثەرنێت دەدەن لە یەک کاتدا. لەبەر ئەوەی بەستراوەتەوە بە یەک نێتۆرکەوە، بەشێکن لە یەک دۆمەینی پێکدادان. هەروەها لە ڤیدیۆی ٢ دا دیارە کە تەنها یەکێک لە کۆمپیوتەرەکانی ناو ناوچەی پێکدادان دەتوانێ لە کاتێکدا داتا بگوازێتەوە ئەگەرنا پێکدادان ڕوودەدات.

هەب شێوازێکی کۆنترۆڵکردنی دەستڕاگەیشتن بە میدیا بە ناوی CSMA/CD بەکاردەهێنن کاتێک هەوڵی پەیوەندیکردن دەدەن لە ڕێگەی میدیای هاوبەشەوە. CSMA/CD کورتکراوەی Carrier Sense Multiple Access لەگەڵ Collision Detectionـە. بابەتە گرنگەکە لێرەدا بریتییە لە Collision Detection. کاتێک ئامێرێک دەیەوێت فرەیمێک بگوازێتەوە، پشکنین دەکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا سێگمێنتەکە داتای لەسەرە یان نا. ئەگەر سێگمێنتەکە بەتاڵ نەبێت، ئامێرەکە ماوەیەکی هەڕەمەکی چاوەڕێ دەکات پێش ئەوەی دووبارە داتا بنێرێت. ئەگەر بەشی نێتۆرکەکە بەتاڵ و ئازاد بێت و دوو ئامێر لە یەک کاتدا فرەیم بنێرن، ئەوا سیگناڵەکانیان بەریەکدەکەون. کاتێک پێکدادانەکە دەستنیشان دەکرێت، هەردووکیان دەوستن و ماوەیەکی هەڕەمەکی چاوەڕێ دەکەن پێش ئەوەی دووبارە بینێرنەوە.

بۆ ئەوەی تێبگەین چی لە پشت Carrier Sense Multiple Access لەگەڵ Collision Avoidance دایە با سەیری هەر پێکهاتەیەک بکەین بە شێوەی تاک:

  1. هەستی هەڵگرتن (CA): کۆمپیوتەرەکان پشکنین بکەن بۆ نێتۆرکەکە بۆ ئەوەی بزانن هێڵەکە داتای لەسەر دەڕوات یان نا، یان کەس هیچ دەنێرێت یان بەتاڵە.
  2. زیاتر لە یەک  دەستڕاگەیشتن (MA): چەند گرێیەک لەناو یەک نێتۆرکن بۆیە پێویستیان بە شێوازی دەستگەیشتن هەیە بۆ چارەسەرکردنی پێکدادانەکان.
  3. دۆزینەوەی پێکدادان (CD): ئەگەر پێکدادانێک ڕوویدا، ئەوا دەستنیشان دەکرێت و دوای ماوەیەکی هەڕەمەکی دووبارە گواستنەوەی داتاکە تاقیدەکرێتەوە جارێکی تر.

چەمکی دۆمەینی پێکدادان لە نێتۆرکە بێ وایەرەکانیشدا بەکاردێت چونکە سیگناڵە ڕادیۆییەکان بە ناوەندێکی هاوبەشدا تێدەپەڕن کە سپێکتریمی ڕادیۆیی وای فایە. کەواتە هەموو ئەو شتانەی کە تا ئێستا وتوومانە بۆ نێتۆرکەکانی بێ وایەریش دەگونجێت.

 

چارەسەر لەگەڵ سویچی ئیثەرنێت

سویچی LAN بە تەواوی کێشەی پێکدادانەکان چارەسەر دەکات. سویچ لە چینی ٢ی مۆدێلی OSI کاردەکات، واتە سەیری سەردێڕی ئیثەرنێت و ترەیلەر دەکەن. سوودی سەرەکییان ئەوەیە کە هەموو ئینتەرفەیسەکانیان دەتوانن بە شێوەی فوول دوپلێکس کاربکەن، واتە دەتوانن لە یەک کاتدا فرەیم لەسەر هەر ئینتەرفەیسێکی دیاریکراو لە هەمان کات بگوازنەوە و وەربگرن. بەهۆی ئەمەوە ئەلگۆریتمی دەستڕاگەیشتن بە میدیا بۆ دیاریکردنی پێکدادان (CSMA/CD) پێویست ناکات و بە شێوازی پێشوەختە لەکارخراوە. یەکێکی تر لە سوودە گەورەکانی سویچەکان ئەوەیە کە لەسەر بنەمای ناونیشانی MAC فرەیمەکان دەگوازنەوە بۆیە هەر فرەیمێکی دیاریکراو پێویست ناکات بنێردرێت بۆ هەموو ئینتەرفەیسەکان وەک ئەوەی هەبەکان دەیکەن.

 

چارەسەرکردنی کێشەکانی پێکدادان

سویچەکانی سیسکۆ ئاماری ڕووکارێکی زۆر ئاڵۆزیان هەیە کە بەسە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە دۆمەینەکانی پێکدادانی ئیثەرنێتدا.

فرەیمی دواخراو - Deferred frames

ژمێرەری فرەیمی دواخراو کاتێک زیاد دەکات سویچەکە هەوڵدەدات فرەیمێک بنێرێتە دەرەوە لە ئینتەرفەیسێکەوە بەڵام لینکەکە سەرقاڵە و داتای تری لەسەرە (Carrier Sense). ئەمەش بەو مانایە نییە کە کێشەیەک هەبێت و بەشێکە لە پرۆسەی ئاسایی سویچکردن و پێشکەشکردنی ئیثەرنێت.

 

پێکدادانەکان - Collisions

ژمارەی ئەو پێکدادانانە دەژمێرێت کە دوای ناردنی فرەیمەکە لەلایەن سویچەکەوە ڕوویانداوە.

پێکدادانی درەنگ - Late Collisions

ئەگەر دوای ناردنی یەکەم ٥١٢ بیتی فرەیمەکە پێکدادانێک دەستنیشانکرا، ئەوا وەک پێکدادانی درەنگ ئەژمار دەکرێت. بەزۆری ئاماژە بە دووپلێکسێکی نایەکسان، یان کەیبڵکردنی هەڵە یان کە ئەگەر دۆمەینی پێکدادانەکە زۆر گەورە بێت.