هەموو نموونەکانی سویچینی LAN تا ئێستا بە تۆپۆلۆج سادە بوون. لە جیهانی ڕاستەقینەدا هەموو تۆپۆلۆجیی نێتۆرکێک ئامێر و لینکی زیادە بەکاردەهێنێت، چونکە بەردەستبوون و بەردەوام کارکردن بۆ نێتۆرکەکان لە پێش هەموو شتێکەوەیە. با سەیری ئەوە بکەین کە سویچەکان چۆن هەڵسوکەوت دەکەن کاتێک لینکی زیادە هەیە.
فرەیمی پەخشی برۆدکاست، یونیکاستی نەناسراو و مەڵتیکاست
ئەگەر ئەوەی لە وانەی پێشوودا فێربووین لەبیرت بێت کاتێک سویچێک فرەیمێک وەردەگرێت، ئەوا ناونیشانی MACـی مەبەست لە خشتەی MACـەکەیدا دەپشکنێت و ئەگەر هیچ زانیارییەکی هاوتا نەبوو، ئەوا فرەیمەکە دەنێرێتە دەرەوە بۆ دەرەوەی هەموو ئینتەرفەیسەکان جگە لە ئینتەرفەیسی هاتوو. ئەم پرۆسەیە زۆرجار بە برۆدکاست ناودەبرێت و ئەو فرەیمەی کە ماکی مەبەستی نادیارە پێی دەوترێت یونیکاستی نەناسراو.
بیرۆکەی سەرەکی لێرەدا سادەیە، ئەگەر نازانیت بە تەواوی لە کوێ فرەیمێک بگەیەنیت، بینێرە دەرەوە بۆ هەمووان، و وەرگرەکە لە کۆتاییدا بەدەستی دەهێنێت. وە پێدەچێت وەرگرەکە وەڵام بداتەوە، بۆیە سویچەکە فێری MAC ماک ئەدرێسی هەردوو ئامێرەکە دەبێت و بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی ناردن بۆ جاری داهاتوو بەبێ ئەوەی پێویست بکات بینێرێت بۆ هەمووان، بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئەمجارە ماک ئەدرێسەکەی دەزانێت ڕاستەوخۆ دەینێرێت بۆ ئەو هۆستە.
هەروەها سویچەکان دوو جۆری تری فرەیم برۆدکاست دەکەن:
ئەگەر ئەم لۆژیکە برۆدکاستە بەکاربهێنین بۆ تۆپۆلۆجیی سویچکردن کە لینکی زیادەی تێدایە، کاریگەرییەکی سەیر ڕوودەدات. با سەیری ئەو نموونەیە بکەین کە لە وێنەی ٢ دا نیشان دراوە. PC1 فرەیمێکی پەخش دەنێرێتە دەرەوە. کاتێک سویچی یەکەم پەخشەکە وەردەگرێت، لە هەموو دەروازەکان دەینێرێتە دەرەوە، تەنها دەروازەی هاتوو نەبێت. بۆیە کۆپییەکی فرەیمەکە دەنێرێت بۆ سویچی ٢ و سویچی ٣. هەمان شت ڕوودەدات کاتێک کۆپییەکان لەلایەن SW2 و SW3 وەرگیران. دەبینن کە ئەمە پەخشە و کۆپییەکی دەنێرن بۆ دەرەوەی هەموو دەروازەکان جگە لەوەی کە دێتە ژوورەوە. لە کۆتاییدا ئەم برۆدکاستە بەردەوام دەبێت لە پەخشکردن تاوەکوو ئەوەندە لۆدیان لەسەر دروست دەبێت کە ناچار یەکێک یان زیاتریان لەکار دەکەوێت یان کۆنێکشنی دەپچڕێت و یەکێک لە لینکەکان بە تەواوی قەرەباڵغ دەبێت و ئیتر بەکارناهێنرێت. ئەم کاریگەرییە بە Ethernet Loop، Layer 2 Loop، یان Broadcast Storm ناودەبرێت.
تۆپۆلۆجیی ڕێدونانت یان تۆپۆلۆجییەک کە زیاتر لە لینکێکی تیا بەکارهاتووە وەک وێنەی ٢ دیارە، پێویستە بۆ بەردەستبوونی بەردەوام، بەڵام سویچەکان پێویستە ڕێگری لە کاریگەری خراپی ئەو پەخشی لووپانە بکەن لەکاتی بەکارهێنانی لینکی زیادە. بۆ وەستاندنی ئەم لووپانە، سویچەکان پرۆتۆکۆڵێک بەکاردەهێنن کە پێی دەوترێت Spanning-Tree (STP) کە دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک لە لینکە زیادەکان بچنە دۆخی بلۆککردن. بلۆککردن واتە ئینتەرفەیسەکە فرەیم وەرناگرێت یان ناینێرێت تاوەکو لینکی سەرەکی لەکار نەکەوێت و پێویست بکات لینکی دووەم بکەوێتە کار.
لە وێنەی ٣ دا نیشان دراوە نموونەی هەمان نێتۆرکە بەڵام بە میکانیزمێک کە ئەگەر تۆپۆلۆجییەک لووپی تێدابوو بیشکێنێت و چارەسەری بکات. تێبینی بکە کە پەیوەندی نێوان سویچی ٢ و سویچی ٣ بۆ پێشکەشکردنی فرەیم بەکارناهێنرێت و هەربۆیە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی فرەیمی پەخشکراو بۆ ماوەیەکی نادیار بەدەوری ئەم نێتۆرکەدا بسوڕێتەوە.
با لە کۆنسۆلی SW3 ـەوە دۆخی ڕاستەقینەی لینکەکەی نێوان سویچی ٢ و سویچی ٣ بپشکنین.
SW3# show interface fa0/2
FastEthernet0/2 is up, line protocol is up (connected)
Hardware is Lance, address is 000a.f36b.4d02 (bia 000a.f36b.4d02)
Description: LINK-TO-SW2
BW 100000 Kbit, DLY 1000 usec,
reliability 255/255, txload 1/255, rxload 1/255
Encapsulation ARPA, loopback not set
Keepalive set (10 sec)
Full-duplex, 100Mb/s
input flow-control is off, output flow-control is off
ARP type: ARPA, ARP Timeout 04:00:00
Last input 00:00:08, output 00:00:05, output hang never
Last clearing of "show interface" counters never
Input queue: 0/75/0/0 (size/max/drops/flushes); Total output drops: 0
Queueing strategy: fifo
Output queue :0/40 (size/max)
5 minute input rate 0 bits/sec, 0 packets/sec
5 minute output rate 0 bits/sec, 0 packets/sec
323256 packets input, 1933434351 bytes, 0 no buffer
Received 3223 broadcasts, 0 runts, 0 giants, 0 throttles
0 input errors, 0 CRC, 0 frame, 0 overrun, 0 ignored, 0 abort
0 watchdog, 0 multicast, 0 pause input
0 input packets with dribble condition detected
73124 output, 26353270 bytes, 0 underruns
0 output errors, 0 collisions, 10 interface resets
0 babbles, 0 late collision, 0 deferred
0 lost carrier, 0 no carrier
0 output buffer failures, 0 output buffers swapped out
دەتوانیت بزانیت کە ئینتەرفەیسەکە لە ڕووی فیزیکییەوە UP ـە و کارایە و پرۆتۆکۆڵی هێڵەکە UP ـە بەڵام هیچ پێشکەشکردنی ڕاستەقینە ڕوونادات. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە پرۆتۆکۆڵی Spanning-Tree لە ڕاستیدا ئینتەرفەیسەکە بلۆک دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە دروستبوونی لووپ بۆ ماوەیەکی نادیار وەک لە سەرەوە ڕوون کراوەتەوە. تێبینی بکە کە دۆخی FastEthernet0/2 " BLK " بە واتای بلۆککردن و ڕۆڵی دەروازەکە " Altn " بە واتای بەدیل یان جێگرەوە دانراوە.
SW3#show spanning-tree
VLAN0001
Spanning tree enabled protocol ieee
Root ID Priority 24577
Address 0030.F236.4D0B
Cost 19
Port 1(FastEthernet0/1)
Hello Time 2 sec Max Age 20 sec Forward Delay 15 sec
Bridge ID Priority 32769 (priority 32768 sys-id-ext 1)
Address 00D0.BC32.01DD
Hello Time 2 sec Max Age 20 sec Forward Delay 15 sec
Aging Time 20
Interface Role Sts Cost Prio.Nbr Type
---------------- ---- --- --------- -------- --------------------------------
Fa0/1 Root FWD 19 128.1 P2p
Fa0/2 Altn BLK 19 128.2 P2p
وەرگێڕدراوە لە سەرچاوەی: نێتۆرک ئەکادیمی