ئیثەرچەناڵ تەکنەلۆژیای کۆکردنەوەی لینکی پۆرتە کە تێیدا چەندین لینکی ئینتەرفەیسی فیزیکی لە یەک لینکی لۆژیکیدا دەکرێن بە گرووپ. بەکاردێت بۆ دابینکردنی خێراییەکی زیاتر و پاراستنی سویچەکان لە داون بوون و نەمانی پەیوەندی. زۆرترین ژمارەی لینک کە بتوانرێ پێکەوە گرێ بدرێت بریتییە لە ٨ لینک.
ئیثەرچەناڵ کە بە Link Aggregation Control Protocol (LACP) ناسراوە، تەکنیکێکە کە لە نێتۆرکەکاندا بەکاردێت بۆ کۆکردنەوەی چەندین پەیوەندی فیزیکی لە نێوان دوو سویچی نێتۆرکدا بۆ یەک لینکی لۆژیکی. ئەم لینکە لۆژیکییە زیادکردنی باند و پاراستنی داون بوون دابین دەکات، هەروەها بۆ باشترکردنی هاوسەنگکردنی لۆد لەسەر سویچەکان. ئەم لینکە لۆژیکییە وەک یەک لینکی ڕاستەقینەی بینراو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ترافیک بەسەر لینکە فیزیکییەکان لە لینکی لۆژیکیدا دابەش دەکرێت، واتە کۆی گشتیی ترافیکەکە دابەش دەکرێت بەسەر هەموو لینکەکاندا ئەمەش باشترکردنی هاوسەنگکردنی لۆد دابین دەکات.
لێرەدا تۆپۆلۆجییەک دەخەینەڕوو کە تێیدا دوو سویچ هەر یەکەیان بە یەک کۆمپیوتەرەوە بەستراوەتەوە. پەیوەندیی نێوان سویچەکان و کۆمپیوتەرەکان 1 گێگابتە لە چرکەیەک، و پەیوەندی نێوان سویچەکان 100 مێگابتە لە چرکەیەک.
ئێستا، گریمان ئەگەر بتەوێت ترافیکی زیاتر لە 100mb/s بنێریت، لەم حاڵەتەدا ئێمە ناتوانین ئەو کارە بکەین چونکە لینکی نێوان سویچەکان تەنها 100mb/s و لەوە زیاتر نییە. ئێستا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێویستە پەیوەندییەکی خێراتر لە نێوان سویچەکاندا هەبێت. بۆ بەدەستهێنانی ئەمە، دەتوانین بە سادەیی لینکەکە بە لینکێکی خێرایی بەرزتر بگۆڕین، یان دەتوانین کۆمەڵێک لە لینکەکانی نێوان سویچەکان کە 100mb/sـن، پێکەوە گرێیان بدەین بۆ ئەوەی باندویثێکی زیاترمان پێ بدات. بە دروستکردنی EtherChannel دەتوانیت زیاتر لە لینکێک کۆبکەیتەوە بۆ یەک لینکی لۆژیکی.
پێوەرەکانی دروستکردنی ئیثەرچەناڵ، پێویستە ئینتەرفەیسەکانمان بەمشێوەیە بن:
· هەمان دووپلێکسیان هەبێت
· هەمان خێراییان هەبێت
· هەمان ڤیلان بن، تەنانەت native VLAN و allowed VLAN.
· پێویستە مۆدی سویچپۆرتەکانیان وەک یەک بێت، وەک ئەکسس و ترەنک.
بۆ پێکهێنانی EtherChannel، 2 پرۆتۆکۆڵ هەیە، پرۆتۆکۆڵی کۆکردنەوەی ئینتەرفەیس (PAgP) و پرۆتۆکۆڵی کۆنترۆڵکردنی کۆکردنەوەی لینک (LACP).
ئەم پرۆتۆکۆڵە تایبەتە بە سیسکۆ و تەکنەلۆژیایەکی EtherChannelـە. جۆرێکە لە هاوسەنگکردنی باری داتا/ترافیک کە تەنیا لە ئامێرەکانی سیسکۆدا جێبەجێ دەکرێت. دەتوانێت تا هەشت لینکی فیزیکی گرێ بدات و بیانکات بە یەک لینکی لۆژیکی. کۆمەڵێک مۆدی هەیە:
1. ON: لەم دۆخەدا ڕووکارەکە بەشێک دەبێت لە EtherChannel بەڵام هیچ هەوڵێک بۆ دروستکردنی ئیثەرچەناڵ نادات.
2. Desirable: لەم دۆخەدا ڕووکارەکە بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدات لایەنی بەرانبەری خۆی بکات بە ئیثەرچەناڵ.
3. Auto: لەم دۆخەدا ڕووکارەکە تەنیا کاتێک دەبێتە ئیثەرچەناڵ کە لایەنی بەرانبەر داوای لێ بکات، واتە Desirable بێت.
4. Off: واتە هیچ ئیثەرچەناڵێک لەسەر ڕووکارەکە ڕێکنەخراوە.
تۆپۆلۆجییەکی بچووک هەیە کە تێیدا ٢ سویچی S1 و S2 بە یەکترەوە بەستراوەتەوە و دەبێت ئەم دوو لینکە بخەینە ناو یەک لینکی لۆژیکی.
لێرەدا بەکارهێنەر دۆخی desirable و switch-port mode trunkـی بەکارهێناوە. دەبێت هەردوو سویچەکە بە هەمان مۆد بن ئەوکات ئیثەرچەناڵەکە دروست دەبێت.
پرۆتۆکۆڵی کۆنترۆڵکردنی کۆکردنەوەی لینک پرۆتۆکۆڵێکی IEEE یە، ئەمەش واتە ستانداردە و سویچی براندەکانی دیکەش دەتوانن بەکاری بهێنن، بۆ پێکهێنانی EtherChannel بەکاردێت. ئەم پرۆتۆکۆڵە نزیکە لە Cisco PAgP. دۆخەکانی بریتین لە:
ON: لەم دۆخەدا ئینتەرفەیسەکە بەشێک دەبێت لە ئیثەرچەناڵ بەڵام هیچ دانوستانێک ڕوونادات و داوا لە کەس ناکات ئیثەرچەناڵی لەگەڵ دروست بکات مەگەر ئەوەی لایەنی بەرانبەر ON بێت.
Active: لەم دۆخەدا ئینتەرفەیسەکە بەردەوام هەوڵی گۆڕینی ئینتەرفەیسی لایەنی بەرانبەر دەدات بۆ EtherChannel.
Passive: لەم دۆخەدا ئینتەرفەیسەکە دەبێتە بەشێک لە EtherChannel بەو مەرجەی لەلایەن ئینتەرفەیسی بەرانبەرەوە داوای لێ بکرێت.
OFF: هیچ ڕوو نادات.
ئینجا بۆ سویچی دووەم