تۆپۆلۆجییەکانی نێتۆرک باس لەو شێوازانە دەکەن کە هەموو توخمەکانی نێتۆرکێک تێیدا نەخشەکێشراون. زاراوەی تۆپۆلۆجی ئاماژەیە بۆ هەردوو شێوازی فیزیکی و لۆژیکی نێتۆرکێک.
جۆرەکانی تۆپۆلۆجیی نێتۆرککردن
دوو جۆری سەرەکی تۆپۆلۆجیی نێتۆرک لە نێتۆرکەکانی کۆمپیوتەردا بریتین لە:
تۆپۆلۆجیی فیزیکی: ئەم جۆرە نێتۆرکە شێوازێکی ڕاستەقینەی کێبڵەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تری نێتۆرکە.
تۆپۆلۆجیی لۆژیکی: تۆپۆلۆجیی لۆژیکی تێڕوانین دەدات سەبارەت بە دیزاینی فیزیکی نێتۆرک و لایەنی تیۆرییە.
جۆرە جیاوازەکانی تۆپۆلۆجیی فیزیکی بریتین لە:
- تۆپۆلۆجیی (P2P)
- تۆپۆلۆجیی پاس (Bus)
- تۆپۆلۆجیی ئەڵقە (Ring)
- تۆپۆلۆجیی ئەستێرە (Star)
- تۆپۆلۆجیی دار (Tree)
- تۆپۆلۆجیی مێش (Mesh)
- تۆپۆلۆجیی تێکەڵ (Hybrid)
خاڵ بۆ خاڵ(P2P)
تۆپۆلۆجیی خاڵ بە خاڵ ئاسانترینە لە هەموو تۆپۆلۆجییەکانی نێتۆرک. لەم شێوازەدا نێتۆرکەکە پێکدێت لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی نێوان دوو کۆمپیوتەر.
دیاگرامی تۆپۆلۆجییP2P

سوودەکان:
- خێراترە و زۆر متمانەپێکراوە لە جۆرەکانی تری پەیوەندی بەو پێیەی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە.
- پێویست بە سیستەمی کارپێکردنی نێتۆرک system( operating )network ناکات.
- پێویستی بە سێرڤەرێکی گرانبەها نییە چونکە وێستگەی کارکردنی تاکەکەسی بەکاردەهێنرێت بۆ دەستگەیشتن بە فایلەکان.
- پێویست بە هیچ تەکنیککارێکی تایبەت بە نێتۆرک ناکات چونکە هەر بەکارهێنەرێک خۆی مۆڵەتەکانی خۆی دادەنێت.
زیانەکانی:
- گەورەترین کەموکوڕی ئەوەیە کە تەنها بۆ ئەو شوێنە بچووکانە بەکاردەهێنرێت کە کۆمپیوتەرەکان لە نزیکی یەکن وەک ژوورێک یان تەنانەت سەر مێزێک.
- ناتوانیت بە شێوەیەکی ناوەندی پاشەکەوتی فایل و فۆڵدەرەکان بکەیت، واتە باکئەپێک دابنێیت و هەمووان لەوێ باکئەپ ببن.
- جگە لە مۆڵەتەکان هیچ ئاسایشێک نییە. زۆرجار بەکارهێنەران پێویست ناکات لۆگینیش بکەن و ڕاستەوخۆ دەچنە ناو ئامێرەکە.
تۆپۆلۆجیی بەس
تۆپۆلۆجیی پاس یان بەس، یەک کێبڵ بەکاردەهێنێت کە هەموو ئامێرەکانی تری لەسەر جێگیر دەکرێت و بەیەکەوە دەبەسترێنەوە. کێبڵەکە وەک بڕبڕەی پشتی نێتۆرکەکەیە و بە پچڕانی پەیوەندییەکە دەپچڕێت لەدوای پچڕانەکەوە.


سوودەکان:
- تێچووی کێبڵەکە زۆر کەمترە بە بەراورد بە تۆپۆلۆجیی تر، بۆیە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ دروستکردنی نێتۆرکی بچووک بەکاردەهێنرێت.
- لە نێتۆرکی LAN بەناوبانگە چونکە هەرزانن و دانانیان ئاسانە.
- بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت کاتێک دامەزراندنی نێتۆرکێک بچووک بێت، سادە بێت، یان کاتی بێت.
- یەکێکە لە تۆپۆلۆجییە پاسیڤەکان. واتە کۆمپیوتەرەکانی ناو بەسەکە تەنها گوێ لە داتاکان دەگرن کە دەنێردرێت، بەڵام بەرپرسیار نین لە گواستنەوەی داتاکان لە کۆمپیوتەرێکەوە بۆ کۆمپیوتەرەکانی تر.
زیانەکانی: - لە ئەگەری ئەوەی ئەگەر کێبڵەکە لەکار بکەوێت، ئەوا تەواوی سیستەمەکە تێکدەچێت.
- کاتێک ترافیکی نێتۆرکەکە قورس بێت، ئەوا پێکدادان (collisions) لە نێتۆرکەکەدا دروست دەبێت.
- هەرکاتێک ترافیکی نێتۆرکەکە قورس بوو، یان گرێ و ئامێرەکان زۆر بوون، کاتی کارکردنی نێتۆرکەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.
- هەمیشە کێبڵەکان درێژییان سنووردارە.
تۆپۆلۆجیی ڕینگ یان ئەڵقە
دیاگرامی تۆپۆلۆجیی ڕینگ لە نێتۆرکی ئەڵقەدا هەموو ئامێرێک بە تەواوی دوو ئامێری دراوسێی هەیە بۆ مەبەستی پەیوەندیکردن. پێی دەوترێت تۆپۆلۆجیی ئەڵقە بەو پێیەی دروستبوونی وەک ئەڵقەیە. لەم تۆپۆلۆجییەدا هەموو کۆمپیوتەرێک بە کۆمپیوتەرێکی ترەوە بەستراوەتەوە.


ئەم تۆپۆلۆجییە تۆکن (token) بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان لە کۆمپیوتەرێکەوە بۆ کۆمپیوتەرێکی تر. لەم تۆپۆلۆجییەدا هەموو پەیامەکان بە ئەڵقەیەکدا بە هەمان ئاراستەدا دەڕۆن.
سوودەکان:
- دامەزراندنی و ڕێکخستنەوەی ئاسانە.
- زیادکردن یان سڕینەوەی تۆپۆلۆجیی ناو ئەڵقەی ئامێرێک پێویستی بە گواستنەوەی تەنها دوو پەیوەندی هەیە.
- دەستڕاگەیشتن بە یەکسانی بۆ هەموو کۆمپیوتەرەکانی نێتۆرکەکان پێشکەش دەکات.
- خێراتر پشکنینی هەڵەکان دەکات.
زیانەکانی:
- لەکارکەوتنی یەک کۆمپیوتەر دەتوانێت هەموو نێتۆرکەکە تێکبدات.
- هاتووچۆی داتا بە یەک ئاراستەیە.
- پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە تۆپۆلۆجیی ئەڵقەدا قورسە.
- شکاندنی یەک ئەڵقە دەتوانێت مەترسی شکاندنی تەواوی نێتۆرکەکە بکات.
- سەردەمی مۆدێرن وایکردووە ئەم تۆپۆلۆجییە کەمتر بەناوبانگ بێت.
- لە ڕینگدا، سیگناڵەکانی تۆپۆلۆجی لە هەموو کاتێکدا دەسوڕێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کارەبا و وزەیەکی بێسوود کە نەویستراوە.
- زیادکردن یان لابردنی کۆمپیوتەرەکان دەتوانێت چالاکیی نێتۆرکەکە تێکبدات.
تۆپۆلۆجیی ئەستێرە
لە تۆپۆلۆجیی ئەستێرەدا هەموو کۆمپیوتەرەکان بە یارمەتی هەبێک بەیەکەوە دەبەسترێتەوە. ئەم کێبڵە پێی دەوترێت گرێی ناوەندی، و هەموو گرێکانی تر بە بەکارهێنانی ئەم گرێیە ناوەندییە بەیەکەوە دەبەسترێنەوە. لە نێتۆرکەکانی LAN زۆرترین بەکارهێنانی هەیە بەو پێیەی هەرزانن و دانانیان ئاسانە.


سوودەکان:
- چارەسەرکردنی کێشە و ڕێکخستن و دەستکاریکردنی ئاسانە.
- لەکاتی تێکچوون تەنیا ئەو ئامێرە لەکار دەکەوێت و کێشەی هەیە کە شکستی هێناوە، لەکاتی چاککردنەوە و کارکردن لەگەڵیدا ئامێرەکانی تر وەک خۆیان کاردەکەن.
- خێراییەکی زۆرتری هەیە.
- لە تۆپۆلۆجیی ستاردا زیادکردن و سڕینەوە و گواستنەوەی ئامێرەکان ئاسانە.
زیانەکانی:
- ئەگەر ناوەند شکستی هێنا، ئەوانی تر لەکار دەکەون.
- تێچووی دانانی تۆپۆلۆجیی ئەستێرە تێچووی زۆرتری دەوێت.
- هاتووچۆی نێتۆرکی قورس هەندێک جار دەتوانێت نێتۆرکەکە بە شێوەیەکی بەرچاو خاو بکاتەوە.
- توانای کارکردن بەندە بە توانای ناوەندەکە.
- کێبڵی تێکچوو یان لێبوونەوەی کەیبڵ لەوانەیە نێتۆرکەکە بوەستێنێت.
تۆپۆلۆجیی مێش
لێرەدا هەموو کۆمپیوتەرێک بە هەموو کۆمپیوتەرەکانی ترەوە بەستراوەتەوە، واتە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەر کۆمپیوتەرێک لەگەڵ هەر یەکێکی تر پێکەوە (خاڵ بە خاڵ)ـن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئاستێکی بەرزی هەبێت و تەنانەت ئەگەر یەک کێبڵی نێتۆرکیش شکستی هێنا، هێشتا داتاکان ڕێڕەوێکی بەدیلیان هەیە بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست.
تۆپۆلۆجی تێکەڵ
ئەم جۆرە لە هەر بەشێکی تۆپۆلۆجییەکە بەشێک لەوانی تر بەکاردەهێنێت بەپێی پێویست.