Network

پێناسەی نێتۆرک

هەموو نێتۆرکەکان لەسەر هەمان بنەما بنیات نراون. دەتوانیت ئەم بنەمایانە جێبەجێ بکەیت کاتێک نێتۆرکە ناوخۆیی یان کڵاودەکانی ڕێکخراوەکەت دیزاین دەکەیت و دروستی دەکەیت. کاتێک نێتۆرکێک دروست دەکەیت پێویستە بزانیت دەربارەی جۆرە جیاوازەکانی نێتۆرکەکان و تۆپۆلۆجییەکانیان و بەکارهێنانیان.

نێتۆرک چییە؟

نێتۆرک بریتییە لە کۆمەڵێک ئامێری چالاککراوی پێکەوەبەستراو (بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ)، بە شێوەیەکی گشتی لە کۆمپیوتەر، سویچ، ڕاوتەر، پرێنتەر و سێرڤەر و ئەکسس پۆینت پێکهاتووە. نێتۆرکەکان بەشێکی بنەڕەتی ژیانی ڕۆژانەن، و لە ماڵ و شوێنی کار و شوێنە گشتییەکاندا بوونیان هەیە. نێتۆرکەکان ڕێگە بە هەموو جۆرە ئامێرێکی زیرەک دەدەن پەیوەندی لەگەڵ یەکتری بکەن. بۆ نموونە کاتێک کاشێرێک داواکارییەکەت لەڕێگەی تابلێتێکەوە وەردەگرێت و لای کاشێرەکە دەردەکەوێت، یان کاتێک لە ماڵەوە کۆنێکتی ئینتەرنێت دەبیت، یان کاتێک لە شوێنێک پرێنتەرێک بەکار دەهێنیت.

جۆرەکانی نێتۆرک

نێتۆرکەکان لە قەبارە و شێوە و بەکارهێناندا جیاوازن. بۆ ئەوەی ناسینەوەی جۆرە جیاوازەکانی نێتۆرک ئاسانتر بێت، دەکەونە یەکێک لەم پۆلە نێتۆرکانەی خوارەوە:

  • Personal area networks
  • Local area networks
  • Metropolitan area networks
  • Wide area networks

نێتۆرکی ناوچەی کەسی چییە؟

نێتۆرکی ناوچەی کەسی (PAN) پێداویستییەکانی نێتۆرککردنی کەسێک دابین دەکات. نموونەی PAN ئەوەیە کە مۆبایلێکی زیرەک و کاتژمێری زیرەک و تابلێت و لاپتۆپ هەموویان بەیەکەوە دەبەستنەوە و داتاکان هاوبەش دەکەن بەبێ ئەوەی پێویست بکات پەیوەندی بە ئەکسس پۆینت یان خزمەتگوزارییەکانی تری نێتۆرکی ترەوە هەبێت. نێتۆرکەکانی PAN بە شێوەیەکی گشتی Bluetooth® بەکاردەهێنن بۆ پەیوەندیکردن چونکە توانای هاوبەشکردنی زانیاری بە هێزێکی کەم و کورت مەودا دابین دەکات. ستانداردەکانی نێتۆرک کە پەیوەندییان بە PANـەوە هەیە بریتین لە بلوتوز و IEEE 802.15.

نێتۆرکی لان چییە؟

نێتۆرکی ناوچەی ناوخۆیی (LAN) پێداویستییەکانی نێتۆرککردن لە دەوروبەری یەک شوێن، وەک ئۆفیس، قوتابخانە، زانکۆ، نەخۆشخانە، یان فڕۆکەخانە دابین دەکات. بە شێوەیەکی ئاسایی، LAN خاوەندارێتی تایبەتە بە شوێنێک و بڵاونەبۆتەوە بەنێو هەزاران کەس تاوەکوو بەکاری بهێنن. لە پۆلێنبەندییە جیاوازەکانی نێتۆرکێکدا، LAN زۆرترین بەکارهێنانی هەیە.

نێتۆرکی MAN چییە؟

نێتۆرکی ناوچەی گەورە (MAN) تواناکانی نێتۆرککردن لە نێوان شوێنە جیاوازەکانی ناو شارێک یان ناوچەیەکی گەورەدا دابین دەکات بۆ دابینکردنی یەک نێتۆرکی بەرفراوان. بە شێوەیەکی ئاسایی، MAN پێویستی بە پەیوەندییەکی تایبەت و پارێزراو هەیە لە نێوان هەر LANـێک.

نێتۆرکی WAN چییە؟

نێتۆرکێکی ناوچەی فراوان (WAN) تواناکانی نێتۆرککردن لە نێوان شوێنە جوگرافییە جیاوازەکاندا لە ئاستی ناوخۆیی یان جیهاندا دابین دەکات. بۆ نموونە WAN بەکاردێت بۆ بەستنەوەی ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوێک بە ئۆفیسەکانی دیکەی لە سەرتاسەری وڵاتێکدا. WAN چەندین LAN بەیەکەوە دەبەستێتەوە بۆ دروستکردنی یەک نێتۆرکی گەورە. لەنێو WAN نێتۆرکێکی تایبەتی مەجازی (VPN) بەکاردەهێنرێن بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندی نێوانLAN ـە جیاوازەکان.

جیاوازی نێوان نێتۆرکەکانی LAN و WAN

چەند شتێک LAN لە WAN جیا دەکەنەوە. زانینی ئەم جیاوازییانە پلاندانان و بەرچاومان ڕوونتر دەکاتەوە.

LANWAN
LAN تۆڕێکە کە بە شێوەیەکی تایبەت بەڕێوەدەبرێت و بە شێوەیەکی گشتی لە یەک بینادا هەیە.WAN بەکاردێت بۆ بەستنەوەی ئۆفیسە جیاوازەکان لە ڕووی جوگرافییەوە. لەوانەیە چەندین ڕێکخراو WAN بەڕێوەببەن.
LAN بە خێرایی 10 Gbps یان خێراتر کاردەکات.WAN بە شێوەیەکی گشتی بە خێرایی کەمتر لە 1 Gbps کاردەکات.
LAN کەمتر قەرەباڵغە بە بەراورد بە جۆرەکانی تری نێتۆرک.WAN بە بەراورد بە جۆرەکانی تری نێتۆرک قەرەباڵغترە.
دەتوانرێت LAN لە ناوخۆدا بەڕێوەبچێت.WAN بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە بەکارهێنانی لایەنی سێیەم هەیە بۆ ڕێکخستن و کۆنفیگەر، ئەمەش تێچوون زیاد دەکات.

تۆپۆلۆجییەکان

تۆپۆلۆجیی نێتۆرک باس لە پێکهاتەی فیزیکی نێتۆرکێک دەکات، واتە پێشانی دەدات کە نێتۆرکێک چۆن دابەش کراوە و چۆن ئامێرەکانی دانراون. با سەیری چوار تۆپۆلۆجی بکەین کە دەتوانیت لێیان هەڵبژێریت کاتێک LAN دیزاین دەکەیت. ئەوان:

  • BUS
  • Ring
  • Mesh
  • Star

ئێمە وەک تیمی ئێم ئێم، پێمان باشترە ئەم بەشانە خۆتان سێرچی بۆ بکەن و بەدوایدا بگەڕێن یان لە بابەتی تۆپۆلۆجی بیخوێننەوە، ئێمە لێرە وێنەی چەند نێتۆرکێکتان بە ڕاستەقینەیی و بە شێوەی نەخشە بۆ دادەنێین تاوەکوو باشتر لە نێتۆرک تێبگەن و بێتە بەرچاوتان.