ئینتریی ARPـی ستاتیک
ئینتریی ئارپـی ستاتیک بریتییە لە دیاریکردنی ئایپی ئەدرێسێک بە ماک ئەدرێسێکەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوـیان بۆ هەمیشە. واتە بە جۆرێک لە جۆرەکان وادەکەیت ئەو ئایپییە بدرێت بە ماک ئەدرێسێکی دیاریکراو بۆ ماوەیەک. ئەمەش بۆ ئەو ئامێرانەیە کە ناتەوێت بەهۆی DHCP Server ئایپی ئەدرێسەکەیان بگۆڕێت بە بەردەوامی. هەروەها بۆ ئەوەیە لەلایەن سێرڤەرێکی ترەوە ئایپی زیادە نەدرێت بە ئامێرەکان. بۆ زیادکردنی ئینتریی کاشی ARPـی ستاتیک لەسەر ئامێرێک، هەر براندێک بێت ئەگەر هەیە کە لەڕێگەی ویزاردەوە بتوانین بیکەین، بەڵام ئێمە لێرە سیسکۆ دەکەین بە نموونە و ئەم فرمانەی خوارەوە بەکاردەهێنین.
R1(config)#arp 192.168.1.5 20fc.1480.aff2 arpa
دوای جێبەجێکردنی ئەم فرمانە دەتوانین ببینین کە بەستنەوەی IP-to-MAC لە خشتەی ARPدا هەیە.
R1#show arp
Protocol Address Age (min) Hardware Addr Type Interface
Internet 192.168.1.1 - 0001.C77E.3B01 ARPA GigabitEthernet0/0/0
Internet 192.168.1.2 1 00D0.D37E.31C3 ARPA GigabitEthernet0/0/0
Internet 192.168.1.5 - 20FC.1480.AFF2 ARPA GigabitEthernet0/0/0
بۆ زیادکردنی ئینتریی کاشی ARPـی ستاتیک لەسەر ئامێری ویندۆز ئەم فرمانەی خوارەوە بەکاردەهێنین.
C:\> arp -s 192.168.1.10 48-6d-bb-be-a6-66
دوای جێبەجێکردنی ئەم فرمانە دەتوانین ببینین کە بەستنەوەی IP-to-MAC لە خشتەی ARPدایە.
C:\>arp -a
Interface: 192.168.1.104 --- 0x10
Internet Address Physical Address Type
192.168.1.1 54-e6-fc-b6-cb-40 dynamic
192.168.1.101 48-6d-bb-be-a6-66 dynamic
192.168.1.10 48-6d-bb-be-a6-66 static
192.168.1.255 ff-ff-ff-ff-ff-ff static
Gratuitous ARP (GARP)
ARPـی Gratuitous یان بێ بەرامبەر پەیامێکی نەخوازراوە کە بەکاردێت کاتێک هۆستێک دەیەوێت بە هەموو ئامێرکانی تر بڵێت کە کاشی ARPـی خۆیان نوێ بکەنەوە و ئەو ئایپی و ماکەی کە بەستراون بە یەکەوە زیادی بکەن. نموونەیەک لەم جۆرە حاڵەتە بەکارهێنانە کاتێک دەبێت کە ئایپی ئەدرێسـی کڵاینتێک لەناکاو دەگۆڕدرێت. با سەیری نموونەکە بکەین لە وێنەی 1. لە سەرەتادا PC1 IP address 10.1.1.1ـی هەیە و ماوەیەکە لە ڕێگەی نێتۆرکەوە پەیوەندی دەکات. بۆیە ڕاوتەر 1 زانیارییەکی لە خشتەی ARP دا هەیە بۆ بەستنەوەی IP-بۆ-MACـی PC1 (10.1.1.1 AAAA-AAAA-AAAA).
بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر لەناکاو، ئایپی PC1 لە 10.1.1.1ـەوە بگۆڕدرێت بۆ 10.1.1.7؟ هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی ئامێرکانی تری ناو لانەکە بە ڕاوتەری 1یشەوە ئەوە بزانن. کەواتە لە ARP cacheـیڕاوتەر 1 هیچ شتێک ناگۆڕێت تاوەکوو ئینتریی 10.1.1.1 AAAA-AAAA-AAAA لە 4 کاتژمێردا بەسەر دەچێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە تا ئەوکاتەی کە ARP تەواو دەبێت کۆمپیوتەری یەکەم و ڕاوتەری یەک پەیوەندییان نابێت.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە GARP هاتۆتە ئاراوە. کاتێک IP addressـی PC1 گۆڕدرا. یەکسەر پەیامێکی GARP دەنێرێت کە بە هەموو ئامێرکانی ناو لانەکە دەڵێت کە بەستنەوەی MAC-to-IPـیان نوێ بکەنەوە و بیکەن بە ناونیشانە نوێیەکە 10.1.1.7 AAAA-AAAA-AAAA .
پرۆکسی ARP
پرۆکسی ARP تەکنیکێکە کە بەهۆیەوە ڕاوتەرێک بە ماک ئەدرێسـی خۆی وەڵامی داواکارییەکانی ARP دەداتەوە بۆ ئایپی ئەدرێس کە لە نێتۆرکی ناوخۆییدا نییە. بۆ نموونە کاتێک کەسێک دەڵێت فڵان ئایپی ئەدرێس کێیە؟ بەڵام لەناو نێتۆرکەکەی خۆیدا نییە، ئەوکات ڕاوتەرەکە ڕاستەوخۆ وەڵامی ناداتەوە و بڵێت ئەمەیە، بەڵکوو بەوە وەڵامی دەداتەوە دەڵێت کە منم.
ڕاوتەرەکە کە وەک پرۆکسی کاردەکات، دەبێت ڕێگایەکی دروستی لە خشتەی ڕێڕەودا هەبێت بۆ شوێنی داواکراو. سیناریۆیەکی ئاسایی کاتێک کە پرۆکسی ARP بەکاردەهێنرێت پێی دەوترێت Transparent subnet gatewaying. ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە دوو بەشی جیاوازی داتا-لینک (دوو دۆمەینی پەخشی جیاواز) هەمان مەودای IP بەکاردەهێنن وەک لە وێنەی ٢ دا نیشان دراوە. لەم نموونەیەدا PC1، PC2 و PC3 لەـیەک بەشی داتا-لینکدان و PC4، PC5 و PC6 لە بەشێکی جیاوازدان. بیربکەرەوە چی ڕوودەدات کاتێک PC1 دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ PC6 بکات، داواکاری ARP دەنێرێت وەک "کێ 10.1.2.33ی هەیە" بەڵام ئایا PC6 هەرگیز گوێی لەو داواکارییە ARPـە دەبێت بۆ ئەوەی وەڵام بداتەوە؟ نەخێر، نابێت چونکە هەردوو هۆستەکە لە دۆمەینی پەخشی جیاوازدان و فرەیمی ARP لە PC1ـەوە ناگاتە PC6. بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە هەموو ڕاوتەرەکانی سیسکۆدا تایبەتمەندییەک هەیە بە ناوی Proxy ARP کە لەسەر هەموو ڕووکارەکانی چینی سێیەم چالاک کراوە. لە نموونەکەماندا، ڕاوتەری 1 وەڵامی داواکاری ARPـی PC1 دەداتەوە بە ماک ئەدرێسـی خۆی ABCD-1234-FFAB و کاتێک ترافیکی ڕاستەقینە دێت، ڕێڕەوی دەکات بۆ PC6. لە کۆتاییدا PC1 و PC6 تەنانەت تێناگەن کە ڕاوتەرێک لە نێوانیاندا هەیە، هەر بۆیە ئەم سیناریۆیە پێی دەوترێت Transparent subnet gatewaying .
بۆ ئەوەی بزانین کە ئایا Proxy ARP لەسەر ڕووکارێک چالاک کراوە یان نا، ئێمە فرمانی show ip interface <interface number> بەکاردەهێنین.
R1#sh ip interface gi0/0/0
GigabitEthernet0/0/0 is up, line protocol is up (connected)
Internet address is 10.1.1.1/24
Broadcast address is 255.255.255.255
Address determined by setup command
MTU is 1500 bytes
Helper address is not set
Directed broadcast forwarding is disabled
Outgoing access list is not set
Inbound access list is not set
Proxy ARP is enabled
Security level is default
Split horizon is enabled
ICMP redirects are always sent
ICMP unreachables are always sent
ICMP mask replies are never sent
IP fast switching is disabled
IP fast switching on the same interface is disabled
IP Flow switching is disabled
IP Fast switching turbo vector
IP multicast fast switching is disabled
IP multicast distributed fast switching is disabled
Router Discovery is disabled
IP output packet accounting is disabled
IP access violation accounting is disabled
TCP/IP header compression is disabled
RTP/IP header compression is disabled
Probe proxy name replies are disabled
Policy routing is disabled
Network address translation is disabled
BGP Policy Mapping is disabled
Input features: MCI Check
WCCP Redirect outbound is disabled
WCCP Redirect inbound is disabled
WCCP Redirect exclude is disabled
بۆ ناکارکردنی تایبەتمەندی ڕووکارێک، ئێمە فرمانی no ip proxy-arp بەکاردەهێنین لە دۆخی ڕێکخستنی ڕووکاردا.
R1# configure terminal
Enter configuration commands, one per line. End with CNTL/Z.
R1(config)# interface gi0/0/0
R1(config-if)# no ip proxy-arp
R1(config-if)# ^Z
R1#
ARP پێچەوانە
وەک لە ناوەکەوە دەردەکەوێت، ARPی پێچەوانە بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی ناونیشانی ئایپی ئەدرێس لەسەر بنەمای ناونیشانی چینی دووەم کە بە شێوەیەکی گشتی DLCIـیە لە (frame relay) و (ATM). بۆ نموونە لە frame relay ـدا DLCIـیڕاوتەری دوور دەزانرێت بەڵام ئایپی ئەدرێسەکەی نازانرێت. بۆیە Inverse ARP بەکاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنان و نەخشەکێشانی چینی دووەم واتە DLCI-to-IP.
بەهۆی ئەوەی Frame-Relay هێواش هێواش نەما، ئیتر Inverse ARP بە شێوەیەکی باو بەکارناهێنرێت.