ڤی تی پی چ کێشەیەک چارەسەر دەکات؟
لە بەشی پێشوودا فێربووین کە ڤیلانەکان لە ڕووی ناوخۆییەوە گرنگن بۆ سویچێک و بە دەست ڕێکدەخرێن. باشە، ئەگەر قووڵتر بیری لێ بکەیتەوە، ئەمە سنووردارکردنێکی گەورەیە، چونکە گریمان تۆ ڤیلانێکی نوێ دروست ئەکەیت و پێویستت پێیەتی، ئایا ئەبێت لە 100 سویچدا دروستی بکەیت و داینێیت؟ ئەمە پرۆسەیەکی خاو و بێ بایەخە و تووشی هەڵەی زۆر دەبێت. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی قەبارەدانان، پرۆتۆکۆڵی VLAN Trunking Protocol (VTP) ناسێنراوە.
VTPپرۆتۆکۆڵێکی پەیام ناردنی چینی دووەمە کە بۆ بەڕێوەبردنی دروستکردن و سڕینەوەیڤیلان و پاراستنی یەکدەنگی دەیتابەیسی ڤیلان لەسەر ئاستی نێتۆرک داڕێژراوە. بە بەکارهێنانی ئەم پرۆتۆکۆڵە، بەڕێوەبەری نێتۆرک دەتوانێت ڤیلان زیاد بکات یان بیسڕێتەوە و ئەو گۆڕانکاریانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ هەموو سویچەکانی تری ناو نێتۆرکەکە بڵاوبکرێتەوە. بەبێ VTP سویچەکان زانیاری دەربارەی ڤیلانەکان ئاڵوگۆڕ ناکەن.
ئەمەش بەم جۆرەیە کە یەک یان چەند سویچێک ڕۆڵی VTP Server ی بۆ دیاری دەکرێت. هەر نوێکارییەک کە لەسەر ئەم سویچانە ئەنجام بدرێت لە ڕێگەی VTP دەنێردرێت بۆ سویچەکانی تر کە کە پێیان دەوترێتVTP Clients .
دۆمەینی VTP
دۆمەینی VTP لەلایەن هەموو سویچەکانەوە پێناسە دەکرێت کە هەمان ناوی دۆمەینی VTPـیان هەیە. بەڵام ئاگاداربە کە سویچێک دەتوانێت تەنها لە یەک دۆمەیندا بێت.
بە شێوەیەکی بنەڕەتی، سویچەکانی سیسکۆ ناوی دۆمەینی VTP یان بۆ دانەنراوە. کاتێک ڕیکلامێکی VTP لە ڕێگەی بەستەرێکی سەرەکییەوە وەردەگرن، ناوی دۆمەین و ژمارەی پێداچوونەوەی VTPکە پێی دەوترێت (revision number) لە نامەکەدا هەیە. هەروەها دەتوانرێت ناوەکە بە دەستی ڕێکبخرێت بە بەکارهێنانی فرمانی vtp name.
هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەسەر سێرڤەری VTP ئەنجام دەدرێن تەنها بۆ سویچەکانی ناو دۆمەینی VTP بڵاودەکرێنەوە. ئەگەر سویچێک هەبێت کە بە ناوی دۆمەینی VTP جیاواز ڕێکخرابێت، ئەوا ڕێکلامەکان وەرناگرێت و دەیتابەیسی ڤیلانی خۆی نوێ ناکاتەوە.
دۆخەکانی VTP
خشتەی 1. شێوازەکانی کارکردنی VTP | |
---|---|
دۆخی VTP | وەسف |
VTP Server | VTP Server دۆخی پێشوەختەیە لەسەر سویچەکانی سیسکۆ. لە دۆخی Server دا سویچەکە هەموو گۆڕانکارییەکانی دەیتابەیسی ڤیلان دەنێرێت بۆ هەموو سویچەکانی تر لە هەمان VTP Domain. ئەم پەیامە ڕیکلامانە لە ڕێگەی لینکی سەرەکییەوە دەنێردرێت. |
VTP Client | VTP Clients نوێکاری VTP دەگوازنەوە و وەریدەگرن، بەڵام ناتواننڤیلان دروست بکەن یان بیسڕنەوە. هەموو گۆڕانکارییەکانیڤیلان لەسەر سویچەکە لە دۆخی Server ئەنجام دەدرێت. |
VTP Transparent | سویچەکان لە دۆخی VTP Transparent نوێکاری VTP دەگوازنەوە و وەردەگرن بەڵام دەیتابەیسی ڤیلانیان نوێ ناکەنەوە. ئەوان بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە VTP ناکەن و تەنها پەیامەکانی VTP دەگوازنەوە. |
VTP Off | سویچەکانی دۆخی VTP Off بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە VTP ناکەن و پەیامەکانی VTP ناگوازنەوە. |
وەشانی VTP
وەشانی VTP 1
وەشانی VTP 1 پشتگیری ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە دەکات:
VTP وەشانی 2
VTP وەشانی ٢ ئەم پێشکەوتنانەی خوارەوەی هەیە بە بەراورد بە وەشانی یەکەم:
VTP وەشانی 3
VTP وەشانی ٣ چەندین تایبەتمەندی و پێشکەوتنی گرنگی هەیە بە بەراورد بە v1 و v2 وەک:
VTP Revision Number
سویچەکان ژمارەی پێداچوونەوەی VTP بەکاردەهێنن بۆ بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی دەیتابەیسی ڤیلانەکان. لە 0 دەست پێدەکات و بۆ هەر گۆڕانکارییەکی ڤیلان و ئەم ژمارەیە وردە وردە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان زیاد دەکرێت، بۆ نموونە کە ڤیلان زیاد دەکرێت یان ڤیلان دەسڕدرێتەوە و هتد، ژمارەکە بە 1 زیاد دەکرێت و بە ڕیکلام دەنێردرێت بۆ هەموو VTP clientsـەکانی تری ناو دۆمەینەکە. بۆیە هەموو سویچەکانی ناو دۆمەینی VTP دەبێت هەمان ژمارەی پێداچوونەوەیان هەبێت لە هەر کاتێکدا. ئەگەر سویچێک پەیامی VTP وەربگرێت و ژمارەی پێداچوونەوە لە نوێکردنەوەکەدا زیاتر بێت لە ژمارەی خۆی ئەوا تەنها داتاکان پرۆسێس دەکات.
بڕینی VTP
لە کاتی بەکارهێنانی VTP هەموو سویچەکان هەموو ڤیلانەکانیان هەیە، چونکە VTP دەیتابەیسی ڤیلانی هەموو ئامێرەکانی ناو دۆمەینەکە هاوکات دەکات. ئەگەر بۆ نموونە تۆپۆلۆجیی نێتۆرکێک 100 ڤیلانی هەبێت، هەر سویچێک ئەم 100 ڤیلانەی لە دەیتابەیسدا هەیە و ڕێگەی پێدراوە لەسەر بەستەرەکانی trunk و هەموو سویچێک فرەیمی BUM لە هەموو ڤیلانەکانەوە وەردەگرێت. بەڵام چی ئەگەر تەنها لە 3ڤیلاندا ئێمە ئامێر و یوزەرمان هەبێت، بۆچی ئەم زانیارییانەی 97 ڤیلانەکەی تریش وەرگرن؟ ئەم هەموو باندویثە بۆچی بەبێ مانا بڕوات. هەر بۆیە تایبەتمەندی VTP pruning ناسێنراوە کە بە بڕینی ڤی تی پی دەناسرێت و بۆ چارەسەرکردنی ئەم بەکارهێنانە زیادانە.
VTP Pruning هاتوچۆی BUM لەسەر بەستەرەکانی trunk سنووردار دەکات کاتێک دەڕوات بەرەو سویچێک کە هیچ کڵاینتێکی نییە لەو ڤیلانەدا. وێنەی ٢ تۆپۆلۆجیی نێتۆرکێک نیشان دەدات بەبێ چالاککردنی VTP Pruning. PC1 فرەیمێکی پەخش لە ڤیلان 20 دەنێرێت. تێبینی بکە کە تەنها سێ کڵاینت کۆتایی لەم ڤیلانەدا بەستراوەتەوە PC1، PC2،و PC3 بەڵام فرەیمی پەخشەکە دەچێتە سەر هەموو سویچێک لە نێتۆرکەکەدا، هەرچەندە SW2، SW3، SW4، و SW6 هیچ کڵاینتێکیان لەم ڤیلانەدا نییە.
وێنەی ٣ تۆپۆلۆجیی نێتۆرکێک نیشان دەدات کە VTP و VTP Pruning چالاک کراوە. PC1 فرەیمێکی پەخش لە ڤیلان 20 دەنێرێت. تێبینی بکە کە فرەیمی پەخش تەنها بۆ ئەو سویچانە دەچێت کە کڵاینتیان لەمڤیلانەدایە - SW1، SW5، و SW7. VTP Pruning ئەم ڤیلانەی لە بەستەرەکانی trunk بەرەو سویچەکان لابردووە کە هیچ کڵاینتیکی کۆتایییان نییە.