Network

Broadcast Domain

لە ئیثەرنێت لانەکاندا، برۆدکاست پەخش پەیوەندییەکی یەک بۆ هەمووانە، ئەمەش واتە ئەگەر ئامێرێک فرەیمێکی پەخش بنێرێت، هەمووان کۆپییەکی لێ وەردەگرن. لە چینی ئیثەرنێتدا، فرەیمی پەخشەکان داتا دەنێرن بۆ ماک ئەدرێسی FF-FF-FF-FF-FF-FF کە بریتییە لە هەمووان. کاتێک سویچێک فرەیمێک بەم ماکەوە وەردەگرێت، کۆپییەکی فرەیمەکە دەنێرێتە دەرەوە بۆ هەموو ئینتەرفەیسەکانی، تەنها ئەو ئینتەرفەیسە نەبێت کە پەخشەکەی لەسەر وەرگرتووە یان داتاکەی لێوە نێردراوە. نموونەیەک لەم کارە لە وێنەی یەکەمدا نیشان دراوە.

دۆمەینی پەخش (Broadcast Domain) بریتییە لە بەشێک لە نێتۆرکەکە کە هەموو ئامێرەکان کۆپییەکی هەر فرەیمێکی پەخشکراو وەردەگرن کە دەنێردرێت. بۆ باشتر تێگەیشتن لە چەمکەکە با سەیری نموونەی وێنەی 1 بکەین. PC1 فرەیمێکی پەخش دەنێرێت بە ناونیشانی ماکی مەبەست ff-ff-ff-ff-ff-ff. کاتێک سویچەکە فرەیمەکە وەردەگرێت، لە هێدەری ئیثەرنێتی فرەیمەکەدا سەیر دەکات و بە پشتبەستن بە ماکی مەبەست تێدەگات کە ئەمە فرەیمێکی پەخشە. پاشان سویچەکە فرەیمەکە دەنێرێت بۆ هەموو ئینتەرفەیسەکانی، تەنها ئەو ئینتەرفەیسە نەبێت کە فرەیمەکەی لەسەر وەرگرتووە (ئینتەرفەیسی PC1). لە کۆتاییدا فرەیمی پەخشەکە گەیشتە هەموو ئامێرەکانی ناولانەکە کە کۆمپیوتەری ژمارە یەک ناردبووی، بۆیە هەریەک لە کۆمپیوتەرەکانی ژمارە ٢ و ٣ و ٤ کۆپییەک لە فرەیمەکە وەردەگرن. ئەمەش واتە کۆمپیوتەرەکانی ١ تا چوار لەناو یەک دۆمەینی پەخشدان واتە یەک Broadcast Domainـن.

دۆمەینی پەخش (Broadcast Domain)ـی فرە سویچ

هەمان لۆژیکی نێتۆرک بەکاردێتەوە کاتێک لە لانێکدا لە سویچێک زیاترمان هەبوو. کاتێک ئامێرێک فرەیمێکی پەخش دەنێرێت، "پەخشی تەواو" دەکرێت بۆ هەموو کەسێک لە دۆمەینی پەخش (Broadcast Domain)ـەکەدا.

با سەیری نموونەی وێنەی ٢ بکەین. PC2 فرەیمێکی پەخش دەنێرێت بە ناونیشانی ماکی مەبەست  FF-FF-FF-FF-FF-FF. کاتێک Switch1 فرەیمەکەی دەست دەکەوێت، سەیری هێدەری ئیثەرنێت دەکات و بە پشتبەستن بە ناونیشانیماک دەبینێت کە ئەمە پەخشە، بۆیە دەینێرێت بۆ هەموو ئینتەرفەیسەکانی جگە لەو ئینتەرفەیسە کە فرەیمەکەی لێ وەرگرتووە. بۆیە فرەیمەکە لە بەستەرەکە دەچێتە دەرەوە بەرەو Switch2. کاتێک Switch2 فرەیمەکە وەردەگرێت هەمان کاری switch1 دەکات. بە پشتبەستن بە ناونیشانەکانی ماک تێدەگات کە ئەمە فرەیمێکی پەخشە و ئەویش دەینێرێت بۆ هەمووان جگە لە نێردەرەکە. لە کۆتاییدا فرەیمەکە دەگاتە هەموو ئامێرەکانی نێو لانەکە. بۆیە هەموو ئامێرەکان لە یەک دۆمەینی پەخش (Broadcast Domain)دان.

ئەم لۆژیکە بۆ ئەو لانانە دەگونجێت کە سویچی زۆریان هەیە. ئەگەر سویچێکی تر بە تۆپۆلۆجی وێنەی ٢دا ببەستینەوە، دۆمەینی پەخش (Broadcast Domain)ـەکە دووبارە بۆ ئەو سویچەش دووبارە دەبێتەوە.

لەم خاڵەدا، ڕەنگە پرسیارەکەت ئەوە بێت کە ئەم پەخشە کەی کۆتایی دێت و ئایا تەواوی ژینگەی نێتۆرکێک یەک دۆمەینی پەخش (Broadcast Domain)کردنە. ئەگەر بمانەوێت دۆمەینێکی پەخش دابەش بکەین بۆ دۆمەینی بچووکتر، ئەوا ڕاوتەر بەکاردەهێنین. ڕاوتەرەکان فرەیمی پەخشەکان پەخش ناکەنەوە جارێکی تر بەڵکوو لەلای خۆیان دەیوەستێنن و بەپێی ئایپی ئەدرێس بڕیار دەدەن. بۆیە هەر باڵێکی ڕاوتەر دۆمەینێکی بەخشی جیاوازە.

با سەیری نموونەی وێنەی ٣ بکەین. PC2 فرەیمێکی پەخش دەنێرێت. سویچەکە فرەیمەکە دەنێرێت بۆ هەموو ئینتەرفەیسەکانی، بۆیە کۆمپیوتەری یەک و سێ و ڕاوتەری 1 کۆپییەکی لێ وەردەگرن. بەڵام تێبینی بکە کە ڕاوتەرەکە فرەیمەکە پەخش ناکاتەوە بۆ PC4 و PC5، چونکە ڕاوتەرەکان فرەیمی پەخش ناگوازنەوە و دۆمەینەکە لەوێ کۆتایی دێت. هەموو ئینتەرفەیسێکی ڕاوتەرەکە دۆمەینێکی پەخشی جیاواز دروست دەکات وەک لە وێنەی ٣ دا دیارە.

ڕێگەیەکی تر هەیە بۆ دابەشکردنی دۆمەینی پەخش (Broadcast Domain) بۆ چەند دۆمەینێک. دەتوانرێت بە تەکنەلۆژیایەک ئەنجام بدرێت کە پێی دەوترێت ڤیلان.

 

وەرگێڕدراوە لە سەرچاوەی: نێتۆرک ئەکادیمی