هەر ئینتەرفەیسێکی سویچ دەتوانێت وەک ئینتەرفەیسی ئەکسس یان ئینتەرفەیسی ترەنک کار بکات. لەبەر ئەوەی لە نێتۆرکێکی ئاسایی لاندا سەدان یان تەنانەت هەزاران ئینتەرفەیسی سویچ هەیە، پرۆتۆکۆڵێک هەیە بە ناوی Dynamic Trunking Protocol (DTP) کە یارمەتی بەڕێوەبەرانی نێتۆرک دەدات کە شێوازی کارکردنی ئینتەرفەیسەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دابنێن. بە شێوەیەکی بنەڕەتی، هەموو ئینتەرفەیسەکانی سویچی سیسکۆ لە دۆخی dynamic autoـن، ئەمەش واتە لەڕێی ئەم پرۆتۆکۆڵە Dynamic Trunking (DTP) گوێ دەگرێت و هەوڵدەدات لەوە تێبگات کە ئایا ئینتەرفەیسی بەرانبەری چییە و بەپێی ئەو بڕیار بدات کە ئایا دەبێتە ئینتەرفەیسی ئەکسس یان ئینتەرفەیسی ترەنک. بۆ نموونە ئەگەر ئێمە لینکێکمان لە نێوان SW1 وSW2 هەبێت، ئەگەر ئینتەرفەیسەکە لەسەر SW1 ڕێکبخەین بۆ ئەوەی ببێتە ئینتەرفەیسی ترەنک، DTP هەڵدەستێت بەوەی بەرانبەر لە سویچی SW2 ئاگادار دەکاتەوە کە ئەویش ببێت بە ترەنک و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی خۆی لە دۆخی trunk دادەنێت و لینکێکی trunk لە نێوان سویچەکاندا دروست دەبێت.
مۆد | ڕەفتار |
---|---|
switchport mode dynamic auto | ئینتەرفەیسەکانی سویچی سیسکۆ ئەگەر دەستکاری نەکرابن ئەم مۆدەن. بە شێوەی پاسیڤ چاوەڕێی گۆڕانی ئینتەرفەیسی بەرانبەرە و ئەمیش خۆی لەگەڵ دەگونجێنێت. بۆ نموونە ئەگەر بڵێت با ببین بە ترەنک، ئەمیش دەبێت بە ترەنک. دەبێتە trunk ئەگەر دیوەکەی تری لینکەکە بە trunk یانdynamic desirable دانرابێت. |
switchport mode dynamic desirable | چالاکانە هەوڵ دەدات بۆ گۆڕینی لینکەکە بۆ ترەنک،DTP بەردەوام چالاکانە نامە دەنێرێت بۆ ئینتەرفەیسی بەرانبەر و دەڵێت با ببین بە ترەنک. دەبێتە trunk ئەگەر دیوەکەی تری لینکەکە بە trunk dynamic desirable یان dynamic autoڕێکخرابێت. |
switchport mode access | ئینتەرفەیسەکە دەبێتە ئەکسس. DTP دانوستاندن لەسەر لینکەکە دەکات و خۆی وەک نەنترەنک یان nontrunk دەناسێنێت و دەڵێت بە ئۆتۆماتیکی نابم بە ترەنک تەنانەت ئەگەر بەرانبەریش ترەنک بێت. |
switchport mode trunk | ئینتەرفەیسەکە دەبێتە دەرچەی trunk . DTP بەردەوام نامە بۆ لایەکەی تری لینکەکە دەنێرێت و دەڵێت با ببین بە ترەنک. ئەگەر بەرانبەریش هەمان مۆد بێت و لە مۆدی switchport mode trunk بێت ئەوا لینکەکە دەبێت بە ترەنک. |
switchport mode nonegotiate | پرۆتۆکۆڵی Dynamic Trunking (DTP) لەکاردەخات. دۆخی ئینتەرفەیسەکە بە دەستی ڕێک دەخرێت. |
وەک دەبینیت چەند شێوازێکی کارپێکردنی سویچپۆرت هەیە، بۆیە چەندین پێکهاتەی ئەگەری هەیە بۆ هەردوو کۆتایی لینکێک لە نێوان دوو سویچدا. بەپێی پێکهاتەی هەردوو لا سویچەکان دەتوانن پەیوەندییەکی ترەنک پێکبهێنن یان نا. هەموو پێکهاتەکان لە وێنەی خوارەوە دا نیشان دراون.
ڕێکخستنی ئینتەرفەیسەکانی Trunk
وەک پێشتر وتمان دۆخی پێشوەختە بۆ سویچپۆرتەکانی سیسکۆ بریتییە لە ئۆتۆماتیکی داینامیکی. بۆیە بۆ ئەوەی ترەنکێک دروست بکرێت، تەنها یەک لا لە لینکەکە دەبێت ڕێکبخرێت بۆ ئەوەی لایەکەی دیکەش ببێت بەوە. با Gi0/1 لەسەر SW1 ڕێکبخەین بۆ ئەوەی خۆی چالاکانە هەوڵی دروستکردنی ترەنکێک بدات و بزانین چی ڕوودەدات.
SW1#conf t
Enter configuration commands, one per line. End with CNTL/Z
SW1(config)#interface GigabitEthernet 0/1
? SW1(config-if)#switchport mode
access Set trunking mode to ACCESS unconditionally
dynamic Set trunking mode to dynamically negotiate access or trunk mode
trunk Set trunking mode to TRUNK unconditionally
? SW1(config-if)#switchport mode dynamic
auto Set trunking mode dynamic negotiation parameter to AUTO
desirable Set trunking mode dynamic negotiation parameter to DESIRABLE
SW1(config-if)#switchport mode dynamic desirable
SW1(config-if)#end
%SYS-5-CONFIG_I: Configured from console by console
SW1#show interface trunk
Port Mode Encapsulation Status Native vlan
Gig0/1 desirable n-802.1q trunking 1
Port Vlans allowed on trunk
Gig0/1 1-1005
Port Vlans allowed and active in management domain
Gig0/1 1,10,20
Port Vlans in spanning tree forwarding state and not pruned
Gig0/1 1,10,20
دەتوانن لە ئاوتپووتی فەرمانی show interface trunk ببینن کە لینکێکی trunk دروست بووە، هەرچەندە ئێمە هیچمان لە دیوەکەی تری لینکەکە لەسەر سویچی ٢ ڕێکنەخستووە. ئەوە ئەرکی پرۆتۆکۆڵی DTPـیە. با بزانین دۆخی لینکەکە چۆنە بەپێی سویچی ٢.
SW2#sh interfaces trunk
Port Mode Encapsulation Status Native vlan
Gig0/1 auto n-802.1q trunking 1
Port Vlans allowed on trunk
Gig0/1 1-1005
Port Vlans allowed and active in management domain
Gig0/1 1,10,20
Port Vlans in spanning tree forwarding state and not pruned
Gig0/1 1,10,20
سەرنج بدە کە ئینتەرفەیسەکە لەسەر SW2 لە دۆخی کارپێکردندایە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، واتە چاوەڕێی ئەوە بوو کە SW1 ئاگاداری بۆ بنێرێت کە ببێت بە ترەنک.