Network

VLANs

پێش ئەوەی لە چەمکی VLAN تێبگەیت، سەرەتا دەبێت تێگەیشتنێکت هەبێت لە دوو چەمکی سەرەکی سەبارەت بە ستانداردی ئیثەرنێت دۆمەینی پەخش چییە و ترافیکی BUM چییە. با لە جۆری داتاکانی BUM دەست پێ بکەین. BUM کورتکراوەی Broadcast و Unicast نەناسراو و Multicast دێت. کاتێک سویچی LAN فرەیمێک وەردەگرێت کە سەر بە یەکێک لەم جۆرانە بێت، ئەوا فرەیمەکە دەنێرێت بۆ هەموو ئینتەرفەیسەکانی جگە لەو ئینتەرفەیسەی کە فرەیمەکەی لەسەر وەرگرتووە.

 

دۆمەینی پەخش هەموو ئەو ئامێرە بەستراوانە لەخۆدەگرێت کە کۆپییەکی هەر فرەیمێکی پەخش، یونیکاستی نەناسراو، یان مەڵتیکاست (BUM) وەردەگرن کە دەنێردرێت. لە وێنەی سەرەوەدا نیشانی دەدات کە هەر سەبنێتێک خاوەنی دۆمەینێکی پەخشی تایبەتە، بەمەش واتە هەر سویچێک یەک برۆدکاست دۆمەینی هەیە و هەموو پۆرتەکانی لەسەر هەمان برۆدکاست دۆمەینن. یاسایەکی گشتی هەیە کە دەڵێت یەک LAN یەکسانە بە Broadcast Domain و ئەویش یەکسانە بە Subnet.

LAN = Broadcast Domain = Subnet

بە شێوەیەکی بنەڕەتی، هەموو ڕووکارەکانی سەر سویچ لە هەمان دۆمەینی پەخشدان. بۆیە کاتێک فرەیمێکی پەخش لەسەر هەر دەرچەیەکی سویچ وەرگیرا، سویچەکە دەیگوازێتەوە بۆ دەرەوە بۆ هەموو ئینتەرفەیسەکانی تری. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو لۆژیکە، بۆ دروستکردنی دوو LANـی جیاواز پێویستمان بە دوو سویچی جیاواز دەبێت، یان بۆ دروستکردنی ٥ سەبنێتی جیاواز، پێویستمان بە پێنج سویچی جیاواز دەبێت. ئەم سنووردارکردنە یەکێک بوو لە هۆکارەکانی دروستبوونی Virtual LAN کە پێی دەوترێت ڤیلان.

بە بەکارهێنانی VLAN، یەک سویچ دەتوانێت وەک دوو سویچی لۆژیکی یان زیاتر کار بکات و زیاتر لە دۆمەینێکی پەخشی هەبێت. ئەمەش لەسەر بنەمای ئینتەرفەیس بە ئینتەرفەیس ئەنجام دەدرێت. بە بەکارهێنانی وێنەی ٢ وەک نموونە، ئەو دەروازانەی کە کۆمپیوتەرەکانی پێوە بەستراوەتەوە بەشێکن لە ڤیلانی 10، ئەمەش واتە وەک ئەوەیە بەسترابن بە سویچێکی تایبەتەوە کە جیابێت لە سویچی سێرڤەرەکان، چونکە سێرڤەرەکان لەسەر ئەو پۆرتانەن کە لە ڤیلانی 20ـن، بەمەش لە دۆمەینێکی پەخشی جیاوازدان و هیچ داتایەکی سێرڤەرەکان ناگات بە کۆمپیوتەرەکان و تێکەڵ نابێت، هەروەها هیچ داتایەکی کۆمپیوتەرەکان ناگاتە سێرڤەرەکان و تێکەڵ نابێت.

سوودەکانی بەکارهێنانی VLAN

بەکارهێنانی VLAN نەک تەنها قەبارەی LANی شوێنەکەت کۆکراوەتر و ڕێکتر دەکات. چەندین سوودی تری هەیە وەک:

  • ئاسایش باشتر دەکات، چونکە هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو بەکارهێنەر و ئامێرانەی کە لەسەر یەک دۆمەین هاتووچۆی داتاکان وەردەگرن.
  • ئێمە کاتێک دۆمەینەکان جیادەکەینەوە ئاسانتر دەتوانین هەڵە و کەموکورتییەکان بدۆزینەوە و چارەی بکەین.
  • ئامێرەکەمان تووشی فوولبوونی CPU نابێت و لۆدی لەسەر کەم دەکاتەوە، چونکە پێویست ناکات هەموو داتایەک بنێرێت بۆ هەمووان، بەڵکوو تەنیا دەینێرێت بۆ ئەوانەی لەسەر هەمان ڤیلانن.
  • کارایی نێتۆرک و خێرایی چاکبوونەوەی خراپبوون و وەستانەکان باشتر دەکات.

دروستکردنی VLAN لەسەر سویچی سیسکۆ

سویچەکانی سیسکۆ پێویستیان بە هیچ ڕێکخستنێکی سەرەتایی نییە بۆ ئەوەی کاربکەن. تەنها ئامێرەکە لە بۆکسەکەی دەربهێنە و کەیبڵەکانی لێ بدە، و کارەبای پێدەدەیت و کاردەکات. بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو ئینتەرفەیسەکان لە VLAN1 دان. ئەمەش واتە هەموو ئەو ئامێرانەی کە بە سویچەکەوە بەستراونەوە لە یەک دۆمەینی پەخشدان و دەبێت لە یەک سەبنێتدا بن. تەنانەت ئەگەر چەندین سویچ بەیەکەوە ببەستیتەوە، هەر هەمان سیناریۆیە و دەکەونە سەر هەمان دۆمەینی پەخش کە ڤیلانی یەکە و دۆمەینی مەڵتی سویچ دروست دەکەن.

بۆ ڕێکخستنی VLAN لەسەر سویچی سیسکۆ، دوو هەنگاوی سەرەکی هەیە:

یەکەم:

  • ڤیلانێک لە دەیتابەیسی سویچەکەدا دروست بکە، لە بەشی گڵۆباڵ مۆد، هەڵدەستین بە نووسینی کۆماندی ([vlan-id]vlan ) بۆ دروستکردنی ڤیلانێک لە سویچەکەدا، وەک ئەم نموونەیە بۆ دروستکردنی ڤیلانی بیست:

Vlan 20

  • (ئەم خاڵە دەتوانیت نەیکەیت) هەروەها دەتوانیت ئەو ڤیلانە ناوی بۆ دابنێیت، بۆ ئەمەش فرمانی name [name] بەکاردەهێنین بۆ دیاریکردنی ناوێک بۆ VLAN.

هەنگاوی دووەم

  • ئینتەرفەیسەکان دەخەینە ناو ڤیلانە نوێیەکەوە. بۆ ئەوەی بچینە ناو مۆدی کۆنفیگرەیشنی ئینتەرفەیسەکە لە global configuration mode، دەنووسین:

interface [number] 

  • پاشان بۆ دیاریکردنی ئەوەی ئەم ئینتەرفەیسە سەر بە کام ڤیلانە، دەنووسین: 

switchport access vlan [id]

بۆ ئەم نموونەیە ئەم تۆپۆلۆجییەی خوارەوە بەکاردەهێنین. ئێمە دوو VLAN دروست دەکەین - VLAN10 بە ناوی CLIENTS و VLAN20 بە ناوی SERVERS و ئینتەرفەیسەکان بۆ هەر ڤیلانێک دیاری دەکەین.

با سەیری دەیتابەیسە سەرەکییەکەی خۆی بکەین

دوو شتی گرنگ تێبینی بکە VLAN1 ناتوانرێت بسڕدرێتەوە بەڵام دەتوانرێت بەکاربهێنرێت. بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو ڕووکارەکانی سویچەکە خراونەتە سەر ڤیلانی یەکەم. VLAN 1002-1005 ناتوانرێت بسڕدرێتەوە و ناتوانرێت بەکاربهێنرێت. زۆرکات لە تەنیشتیان دەنووسێت “unsp” کە کورتکراوەی unsupportedـە. ئەمەش واتە ئەم VLANـانە بەکارناهێنرێن. ئەوان پاشماوەی ڕۆژانی FDDI و Token Ringsـن.

ئێستاش با هەستین بە دروستکردنی ڤیلانی 10 و ڤیلانی 20

ئەگەر دەرئەنجامی show clan brief بەراورد بکەیت لەگەڵ پێشووتر، دەتوانیت ببینیت کە VLAN10 و VLAN20 دروستکراون، بەڵام هیچ ئینتەرفەیسێکیان بۆ دانەنراوە. هەموو ئینتەرفەیسەکان هێشتا لەسەر ڤیلانی یەکن. کەواتە ئێستا ئینتەرفەیسەکان دەخەینە ناو ڤیلانەکانەوە وەک لە نموونەکەدا هاتووە.

ئینجا سەیری دەیتابەیس دەکەینەوە:

ئێستا دەتوانین ببینین کە ڕووکارەکانی Fa0/1 تا Fa0/4 بۆ VLAN10 و ڕووکارەکانی Fa0/6 تا Fa0/8 بۆ VLAN20 دیاری کراون. ئێستا ئەگەر لە بەکارهێنەرانی ناو VLAN10 پینگ بکەین بۆ بەکارهێنەرانی تر، دەتوانین ببینین کە بەبێ کێشە کاردەکات، بەڵام کاتێک لە بەکارهێنەرانی ڤیلانی 10 پینگ بکەین بۆ بەکارهێنەرانی ڤیلانی 20 ناتوانین و هیچ پەیوەندییەکمان نییە سەرەڕای ئەوەی لە یەک سویچداین بە فیزیکی.