لەم وانەیەدا فێر دەبین کە سویچی فرە چین کە پێیشی دەوترێت سویچی چینی سێیەم ڕێکبخەین بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی نێوان ڤیلانەکان، کە پێشتر بە بەکارهێنانی ڕاوتەرێکی ڕاستەقینە ئەنجام دەدرا. سویچی فرە چین دەتوانن فرەیمەکان بنێرن بە پشتبەستن بە زانیاری ماک ئەدرێس و هەروەها دەتوانن پاکەتەکانی IP بە پشتبەستن بە ئایپی ئەدرێسی شوێنی مەبەست بنێرن. هەر بۆیەش بە سویچی چینی سێیەم ناودەبرێن.
سویچی فرە چین
سویچ ئامێرێکە کە بە شێوەیەکی گشتی لە چینی دووەمی مۆدێلی OSI کاردەکات. پشکنینی فرەیمەکان دەکات و لە نێوان ئینتەرفەیسەکاندا دەیانگۆڕێت بە پشتبەستن بە ماک ئەدرێس کە لە سەردێڕی پاکێتی ئیثەرنێتدا دەدۆزرێتەوە. ئەم جۆرە ئامێرە تەنها بە سویچ یان سویچی چینی دووەم ناودەبرێت. لە سەردێڕی ئیثەرنێت قووڵتر ناڕوانێت و هیچ بڕیارێک بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ناو سەردێڕی ئایپی نادات. لە لایەکی ترەوە ڕاوتەرەکان سەردێڕی ئیثەرنێت لە فرەیمەکان لادەبەن و سەیری پاکێتەکە دەکەن. ئەوان لەسەر بنەمای ئەو ئایپی ئەدرێسانەی کە لە سەردێڕی چینی سێیەمدا دۆزراونەتەوە بڕیاری ڕێڕەوکردن دەدەن و سەردێڕێکی نوێی ئیثەرنێت دادەنێن پێش ئەوەی فرەیمەکە بگۆڕن بۆ دەرەوەی ئینتەرفەیسێکی تر.
سویچی فرە چین دەتوانێت هەردوو ئەرکەکە ئەنجام بدات کە لە سەرەوە ڕوون کراوەتەوە بە خێراییەکی زۆر زۆر. دەتوانن وەک سویچی ئاسایی فرەیم بگۆڕن و دەتوانن وەک ڕاوتەر IP routing ئەنجام بدەن. کەواتە بۆیە دەتوانن ئەرکەکان لە چینی دووەمی مۆدێلی OSI و هەروەها لە چینی سێیەم ئەنجام بدەن. هەر بۆیە پێیان دەوترێت سویچی فرە چین یان سویچی چینی سێیەم.
ئەگەر لە نزیکەوە سەیری ئەو تۆپۆلۆجیایە بکەین کە لە وێنەی یەکەمدا نیشان دراوە، تێبینی بکە کە چوار کڵاینتمان لە VLAN10 و چوار سێرڤەرمان هەیە لە VLAN20 . ئەگەر لەبیرت بێت کە ڤیلان دۆمەینی پەخشی جیاوازە و سەبنێتێکی جیاوازە. بۆیە بۆ ئەوەی کڵاینتەکانی ناو VLAN10 بتوانن پەیوەندی لەگەڵ Servers لە VLAN20 بکەن، پێویستە IP routing هەبێت.
وەک لە دوو نموونەی پێشووی Inter-VLAN routing دەزانن، ئەو ڕاوتەرەی کە ئینتەرڤیلان ڕاوتین ناکات ئینتەرفەیسێکی ڕاوتینی هەیە لە هەر دۆمەینێکدا. ئەم ئینتەرفەیسەی ڕاوتەرەکە بۆ خۆی ئایپی ئەدرێسێکی هەیە بۆ هەر سەبنێتێک و لەلایەن هەموو کڵاینتەکانی ناو ئەو سەبنێتەوە وەک دیفۆڵت گێتوەی سەیر دەکرێت، واتە هەر پاکێتێکیان هەبوو و نەیانزانی بۆکوێی بنێرن دەینێرنە ئەوێ و ئەویش ڕەوانەی دەرەوەی ئەو سەبنێتەی دەکات. بەڵام لە حاڵەتی سویچی MultiLayer کە ڕێڕەوی نێوان ڤیلان ئەنجام دەدات، ئێمە ڕاوتەرمان نییە و هیچ ئینتەرفەیسێکی ڕێڕەوکردنیشمان نییە. هەر بۆیە سویچەکانی چینی سێیەم چەمکی ئینتەرفەیسێکی مەجازی ڤیلان (virtual Vlan interface) بەکاردەهێنن کە دۆمەینی پەخشی ڤیلان بە پرۆسەی ڕێڕەوکردنەوە دەبەستێتەوە وەک لە وێنەی ٢ دا نیشان دراوە.
ئینتەرفەیسێکی مەجازی بە بەکارهێنانی ئەم فرمانە دروست دەکرێت:
L3Switch(config)#interface Vlan10
%LINK-5-CHANGED: Interface Vlan10, changed state to up
%LINEPROTO-5-UPDOWN: Line protocol on Interface Vlan10, changed state to up
کاتێک ئینتەرفەیسەکە پێناسە کرا، ئێمە پارامێتەرەکانی IP لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی ئینتەرفەیسەکەدا ڕێکدەخەین.
دیاگرامی فیزیکی
لەم وانەیەدا فێر دەبین کە سویچی فرە چین کە پێی دەوترێت سویچی چینی سێیەم ڕێکبخەین بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی نێوان ڤیلان، کە پێشتر بە بەکارهێنانی ڕاوتەرێکی ڕاستەقینە ئەنجام دەدرا. سویچی فرە چین دەتوانن فرەیمەکان بە پشتبەستن بە زانیاری ماک ئەدرێس بنێرن و هەروەها دەتوانن پاکەتەکانی IP بە پشتبەستن بە ئایپی شوێنی مەبەست بنێرن. هەر بۆیەش بە سویچی چینی سێیەم ناودەبرێن.
لە وێنەکەدا تۆپۆلۆجیای فیزیکیمان نیشان دراوە. تێبینی بکە هیچ ڕاوتەرێک ئامادە نییە چونکە سویچەکە خۆی ڕێڕەوی ئینتەرڤیلان ئەنجام دەدات.
ڕێکخستنی سویچەکە
با سەرەتا هەموو ئینتەرفەیسە بەردەستەکان لەسەر سویچەکە ببینین. تێبینی بکە ئەو دەروازانەی کە ئامێرەکانمان بەیەکەوە بەستووە UP/UP، هەموو دەرچەی سویچەکانی تر DOWN/ DOWN.
L3Switch#show ip interface brief
Interface IP-Address OK? Method Status Protocol
FastEthernet0/1 unassigned YES unset up up FastEthernet0/2 unassigned YES unset up up FastEthernet0/3 unassigned YES unset up up FastEthernet0/4 unassigned YES unset up up
FastEthernet0/5 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/6 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/7 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/8 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/9 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/10 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/11 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/12 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/13 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/14 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/15 unassigned YES unset up up FastEthernet0/16 unassigned YES unset up up FastEthernet0/17 unassigned YES unset up up FastEthernet0/18 unassigned YES unset up up
FastEthernet0/19 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/20 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/21 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/22 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/23 unassigned YES unset down down
FastEthernet0/24 unassigned YES unset down down
GigabitEthernet0/1 unassigned YES unset down down
GigabitEthernet0/2 unassigned YES unset down down
Vlan1 unassigned YES unset administratively down down
با دوو ڤیلان دروست بکەین - VLAN10 (Clients) و VLAN20 (Servers) و ئینتەرفەیسەکان بۆ ڤیلانی تایبەت بە خۆیان دابنێین.
L3Switch(config)#vlan 10
L3Switch(config-vlan)#name CLIENTS
L3Switch(config-vlan)#exit
!
L3Switch(config)#vlan 20
L3Switch(config-vlan)#name SERVERS
L3Switch(config-vlan)#exit
L3Switch#conf t
Enter configuration commands, one per line. End with CNTL/Z.
L3Switch(config)#int range fastEthernet 0/1 - 4
L3Switch(config-if-range)#switchport access vlan 10
L3Switch(config-if-range)#exit
L3Switch(config)#int range fastEthernet 0/15 - 18
L3Switch(config-if-range)#switchport access vlan 20
L3Switch(config-if-range)#end
Switch#sh vlan brief
VLAN Name Status Ports
---- -------------------------------- --------- -------------------------------
1 default active Fa0/5, Fa0/6, Fa0/7, Fa0/8
Fa0/9, Fa0/10, Fa0/11, Fa0/12
Fa0/13, Fa0/14, Fa0/19, Fa0/20
Fa0/21, Fa0/22, Fa0/23, Fa0/24
Gig0/1, Gig0/2
10 CLIENTS active Fa0/1, Fa0/2, Fa0/3, Fa0/420 SERVERS active Fa0/15, Fa0/16, Fa0/17, Fa0/18
1002 fddi-default active
1003 token-ring-default active
1004 fddinet-default active
1005 trnet-default active
ڕێکخستنی کارایی ip routing لە سویچەکە
L3Swtich#configure terminal
Enter configuration commands، one per line. End with CNTL/Z.
L3Swtich(config)#interface Vlan10
LINK-5-CHANGED: Interface Vlan10، changed state to up%
LINEPROTO-5-UPDOWN: Line protocol on Interface Vlan10، changed state to up%
L3Swtich(config-if)#description CLIENTS
L3Swtich(config-if)#ip address 192.168.1.1 255.255.255.0
L3Swtich(config-if)#exit
L3Swtich(config)#interface Vlan20
LINK-5-CHANGED: Interface Vlan20، changed state to up%
LINEPROTO-5-UPDOWN: Line protocol on Interface Vlan20، changed state to up%
L3Swtich(config-if)#description SERVERS
L3Swtich(config-if)#ip address 10.1.0.1 255.255.255.0
L3Swtich(config-if)#end
ئێستا سویچەکە ئینتەرفەیسی ڕێڕەوی لە هەردوو ڤیلان دا هەیە و سەبنێتۆرکەکەی لە خشتەی ڕێڕەوەکەیدا هەیە کە وەک Connected نیشان دراوە.
L3Switch# show ip route
Codes: C - connected, S - static, I - IGRP, R - RIP, M - mobile, B - BGP
D - EIGRP, EX - EIGRP external, O - OSPF, IA - OSPF inter area
N1 - OSPF NSSA external type 1, N2 - OSPF NSSA external type 2
E1 - OSPF external type 1, E2 - OSPF external type 2, E - EGP
i - IS-IS, L1 - IS-IS level-1, L2 - IS-IS level-2, ia - IS-IS inter area
candidate default, U - per-user static route, o - ODR -
P - periodic downloaded static route
Gateway of last resort is not set
10.0.0.0/24 is subnetted, 1 subnets
C 10.1.0.0 is directly connected, Vlan20
C 192.168.1.0/24 is directly connected, Vlan10