Network

کابینەی نێتۆرک

ڕاک یان کابینەی نێتۆرک، پارچەیەک کابینەی گەورە یان بچووکە و بۆ هەڵگرتنی ئامێرەکانی نێتۆرک بەکار یەت، ئەم کابینەیە ئامێرەکان لە پیسبوون و تەڕبوون و شپرزەبوون و دەستتێوەردانی بێ ئاگایانە دووردەخاتەوە. 

ڕاکەکان یان هەڵدەواسرێن بە دیوارەکاندا، یان لەسەر زەوی دادەنرێن.

ئەو کەیبڵانەی لە بیناکەدا بەکاردێن بۆ نێتۆرک، لە دیوار یان زەوییەوە ڕادەکێشرێن بۆ ئەو شوێنەی ڕاکەکەی تێدایە و لە ژێر یان سەرەوەی پشتەوەی ڕاکەکەوە دەهێنرێنە ناوەوە و کۆنێکتی ئامێرەکان دەکرێن. قەبارەی ڕاکەکان بە پێوەرێک دادەنرێت کە پێی دەوترێت یەکە یان (یونیت - Unit)، کە تاوەکوو ژمارەکە زیاد بکات، ڕاکەکە بەرزتر دەبێت. یونیتەکانیش کۆمەڵێک ژمارەن لە لایەکانی ڕاکەکە کە لە وێنەکاندا ڕوون کراوەتەوە.

 

 

ناوەوەی ڕاکەکان بەزۆری کۆمەڵێک شت لەخۆی دەگرێت:

1.      پاچ پەناڵ

2.     تەقسیمی کارەبا کە پێی دەوترێت PDU

3.      ئامێرەکانی نێتۆرکەکە (سویچ و ڕاوتەر و سێرڤەر)

4.     ڕێکخەری کەیبڵ (Cable Managment)

5.      یوو پی ئێس (UPS) بۆ بەردەوامییپێدانی کارەبا لەکاتی نەمانی کارەبا.