لە وانەی پێشوودا ڕوونمان کردەوە کە کاتێک فرەیمی پەخش لەسەر هەر دەرچەیەکی سویچ وەرگیرا، سویچەکە دەیگوازێتەوە بۆ دەرەوە بۆ هەموو ئینتەرفەیسەکانی تری. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە، ئەگەر دوو سویچ بەیەکەوە ببەستینەوە، وەک لە وێنەی یەکەمدا دیارە، هەر فرەیمێکی پەخش لەلایەن هەرکام لە سویچەکانەوە وەربگیرێت، ڕاستەوخۆ دەنێردرێت بۆ هەموو ئامێرەکانی کە پێیەوە بەستراوە تەنانەت ئەگەر ١٠٠ ئامێر بن. جا بیری لێ بکەرەوە ئەگەر نێتۆرکێکت هەبێت بەردەوام بەمشێوەیە لە هەر سویچێکەوە برۆدکاست دۆمەین بێت و بچێت. بۆیە دۆمەینی پەخش تەنها پەیوەندی نییە بە یەک سویچەوە، بەڵکوو هەموو ئەو ئامێرانە دەگرێتەوە کە کۆپییەکی هەر فرەیمێکی پەخشکردنیان دەستدەکەوێت، تەنانەت ئەگەر بە سویچەکانی دیکەشەوە بەسترابنەوە. ئەگەر ئەم لۆژیکە گەورە بکەین بۆ لانێک کە دەیان سویچی بەیەکەوە بەستراوەوەی تێدابێت، دەتوانین دۆمەینێکی پەخشمان هەبێت کە لە سەد ئامێر پێکهاتبێت. ئەمە لە هەندێک کاتدا دەتوانێت وا لە نێتۆرکەکە بکات ترافیکی بە جۆرێک زۆربێت کە وای لێبێت بەکارهێنانی سەخت بێت. بەم شێوەیە دابەشکردنی دۆمەینێکی گەورەی برۆدکاست بۆ چەندین دۆمەینی بچووکتر دەبێتە هۆی ئاسانکردنی کارەکان و بچووککردنەوەی ترافیکی بێ سوود.
کەواتە ئەگەر لۆژیکی وانەی پێشوو جێبەجێ بکەین، بە بەکارهێنانی ڤیلان دەتوانین تۆپۆلۆجیای سویچ دابەش بکەین بۆ چەندین دۆمەینی پەخشی تر وەک لە وێنەی ٢ دا دیارە. چەندین ڕێگە هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بەڵام با لە سادەترینیانەوە دەست پێ بکەین. ئەمەش بە ڕێکخستنی ئینتەرفەیسەکانی 1 تا 4ـی هەردوو سویچەکە بۆ VLAN 10 و ئینتەرفەیسەکانی 5 تا 9 بۆ VLAN20. هەرچەندە دیزاینێکی دروستە و کاردەکات، بەڵام بە ئاسانی گەورە نابێت چونکە بەمشێوەیە بۆ هەر ڤیلانێک پێویستی بە پەیوەندییەکی فیزیکی هەیە لە نێوان سویچەکاندا. بۆ نموونە ئەگەر تۆپۆلۆجیاکە ١٠ دانە ڤیلانی هەبێت، پێویستی بە ١٠ کەیبڵ هەیە لە نێوان سویچەکاندا. بەڵام ئەم کێشەیە چارەسەری هەیە و ترەنکین ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات.
بۆ ئەوەی بۆ هەر ڤیلانێک کەیبڵێک بەکار نەهێنین دەتوانین تەکنەلۆژیایەکی تری ئیثەرنێت بەکاربهێنین کە پێی دەوترێت VLAN trunking. تەنها یەک لینک لە نێوان سویچەکاندا دروست دەکەین و هەموو ڤیلانەکان لەوێدا ئاڵوگۆڕ پێدەکەین تاوەکوو دەگەنە نێو سویچەکەی دیکە و لەوێوە هەر فرەیمێک دەچێت بۆ ڤیلانی خۆی. لە هەمان کاتدا ترافیکی VLAN بە جیا دەهێڵێتەوە، بۆیە فرەیمەکانی VLAN 20 ناچنە سەر ئامێرەکانی ناو VLAN 10 و بە پێچەوانەشەوە. نموونەیەک دەتوانرێت لە وێنەی ٣دا ببینرێت. پەیوەندی نێوان سویچی ١ و سویچی ٢ لینکێکی سەرەکییە و دەتوانیت ببینیت کە هەردوو VLAN 10 و VLAN 20 بە لینکەکەدا تێدەپەڕن بەبێ تێکەڵبوون.
پرۆتۆکۆڵەکانی Trunk
دوو پرۆتۆکۆڵی trunking لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەسەر سویچەکانی سیسکۆ بەکارهێنراون - Inter-Switch Link (ISL) و IEEE 802. 1Q.
ISLپرۆتۆکۆڵێکی تاگکردنی تایبەتمەندی سیسکۆ بوو کە پێش 802. 1Q بوو، و ئیتر بەکارناهێنرێت. IEEE 802. 1Q لە ئێستادا ستانداردی ترەنککردنی کەپسولکردنە (encapsulation) و بە شێوەیەکی گشتی تاکە کەپسولە کە لەسەر سویچی مۆدێرن پشتگیری دەکرێت.
گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە تاگەکە ٤ بایتی زیادە زیاد دەکات بۆ سەردێڕی ئیثەرنێتی فرەیمەکان. گرنگترین بواری ناو تاگەکە بریتییە لە VLAN ID کە درێژییەکەی ١٢ بیتە. ئەوە دیاری دەکات کە فرەیمی هاتوو سەر بە چ ڤیلانێکە. لەبەر ئەوەی بەهاکانی 0x000 و 0xFFF تەرخانکراون، بۆیە بەگشتی ئەگەری 4,094 ڤیلان هەیە.
VLAN Tagging
VLAN trunking ڕێگە بە سویچەکان دەدات کە فرەیم لە ڤیلانە جیاوازەکانەوە لە ڕێگەی یەک لینکەوە کە پێی دەوترێت ترەنک بنێرن. ئەمەش بە زیادکردنی زانیارییەکی سەردێڕی زیادە کە پێی دەوترێت تاگ بۆ فرەیمی ئیثەرنێت. پرۆسەی زیادکردنی ئەم سەردێڕە بچووکە پێی دەوترێت VLAN tagging. ئەگەر سەیری وێنەی ٤ بکەیت، ئامێری کۆتایی ١ فرەیمێکی پەخش دەنێرێت. کاتێک سویچی یەکەم فرەیمەکان وەردەگرێت، دەزانێت کە ئەمە فرەیمی پەخشە و دەبێت بینێرێت بۆ هەموو ئینتەرفەیسەکانی. بەڵام سویچی یەکەم دەبێت بە سویچی ٢ بڵێت کە ئەم فرەیمە سەر بە VLAN10 ـە. بۆیە پێش ناردنی فرەیمەکان بۆ سویچی ٢، SW1 سەردێڕی VLAN زیاد دەکات بۆ فرەیمەکە، لەگەڵ ژمارەی VLAN 10 وەک لە وێنەی 4 دا نیشان دراوە.
کاتێک سویچی ٢ فرەیمەکان وەردەگرێت، دەبینێت کە فرەیمەکانە سەر بە VLAN 10 ـە، پاشان سەردێڕەکە لادەبات و فرەیمە ئەسڵییەکە دەنێرێت بۆ ڕووکارەکانی VLAN10.
کەواتە لە نموونە دیاریکراوەکاندا، کاتێک فرەیمی ئیثەرنێتەکان لە نێوان سویچەکاندا لە ڕێگەی لینکی trunk ـەوە دەنێردرێت، بە سەردێڕی VLAN تاگ دەکرێن. کاتێک سویچی وەرگر بەدەستیان دەهێنێت، تاگی VLAN لا دەبات و دەیاننێرێت بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە لەو ڤیلانەدان، لەم حاڵەتەدا لەبەرئەوەی هەموویان لە یەک ڤیلاندان فرەیمەکان تاگیان نییە.
وەرگێڕدراوە لە سەرچاوەی: نێتۆرک ئەکادیمی